University of Raparin Logo

نوسینگه‌ی سه‌رۆکی زانکۆ و ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌ن

نوسینگه‌ی سه‌رۆکی زانکۆ و ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی زانکۆ پێک دێت له‌ .
١- خامه‌ی نهێنی (ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌ن): بۆ سه‌رپه‌رشتی نوسراوه‌ نهێنیه‌کان و کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی زانکۆ.
٢- هۆبه‌ی چاپ و ئه‌رشیف: بۆ چاپکردنی نوسراوه‌کان و ئه‌رشیف کردنی نوسراوه‌ هاتوو و ڕۆیشتووه‌کان .
٣- سکرتاریه‌ت: بۆ رێکخستن و هه‌ماهه‌نگی نوسراوه‌ فه‌رمیه‌کان و دانانی له‌ به‌رده‌م به‌رێز سه‌رۆکی زانکۆ وه‌ دیاریکردنی کاتی سه‌ردانه‌کانی به‌هاوکاری به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌.

به‌شێوه‌یه‌کی گشتی نوسینگه‌ی سه‌رۆکی زانکۆ و ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌ن ئه‌م کارانه‌ی خواره‌وه‌ ڕاده‌په‌رێنێت.
١- وه‌رگرتنی نوسراوه‌ فه‌رمیه‌کان و ئاماده‌کردنی به‌راییه‌کان و خستنه‌ به‌رده‌می به‌رێز سه‌رۆکی زانکۆ.
٢- ووڵام دانه‌وه‌ی نوسراوه‌کانی ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ ده‌کرێت له‌ لایه‌ن وه‌زارت و کۆلێژه‌کان و فه‌رمانگه‌کان و سه‌رپه‌رشتی چاپ و ئیمزا و ده‌رچوونه‌که‌ی ده‌کات.
٣- ده‌رکردنی فه‌رمانی زانکۆیی بۆ پێکهێنانی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ و خه‌رجیه‌کان و که‌ له‌سه‌رووی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێزان یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆکی زانکۆیه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ به‌رێز سه‌رۆکی زانکۆ.
٤- دیراسه‌کردنی کۆنووسی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی کۆلێژه‌کان و وەڵام دانه‌وه‌یان دوای ئه‌وه‌ی ده‌خرێته‌ به‌رده‌م به‌رێزسه‌رۆکی زانکۆ.
٥- ئاماده‌کاری بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانکۆ.
٦- ئاماده‌کردنی ئه‌جیندای (کارنامه‌) کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌ن دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی به‌رێز سه‌رۆکی زانکۆ.
٧- ئاماده‌کردن و نوسینی کۆنووسی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌ن و چاپکردن و ناردنی بۆ وه‌زاره‌ت و کۆلێژه‌کان.
٨- ده‌رکردنی فه‌رمانی زانکۆیی به‌ پێدانی بڕوانامه‌ی بکالۆریۆس به‌ خوێندکارانی گشت کۆلێژه‌کان دوای هاتنی به‌رایی یه‌کان له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی و کۆلێژه‌کان.
٩- ئاراسته‌کردنی نوسراوی رێز و سوپاس بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانکۆ دوای ڕه‌زامه‌ندی به‌رێز سه‌رۆکی زانکۆ.
١٠- گشتاندنی نوسراوه‌کانی وه‌زاره‌ت/ نوسینگه‌ی به‌رێز وه‌زیر
١١- پێدانی پشگیری به‌ فه‌رمانبه‌رانی نوسینگه‌ بۆ فه‌رمانگه‌ جیاوازه‌کان.

 

لیستی ناو و شوێن و کارکردنی فەرمانبەرانی نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ

ژ ناوی سیانی ناونیشان شوێنی کارکردن جۆری کارەکەی
١ هەلمەت رسول سمایل مامۆستای یاریدەدەر بەڕیوەبەری ن.سەرۆکی زانکۆ بەڕێوەبەری نوسینگە
٢ محمد نبی شێخ اومر ی.یاسایی هۆبەی چاپ و ئەرشیف ل.هۆبەی چاپ و ئەرشیف
٣ شۆخان تۆفیق مغدید ی.تۆێژەر هۆبەی چاپ و ئەرشیف تایپ
٤ بەناز عمر احمد ی.تۆێژەر هۆبەی چاپ و ئەرشیف کارگێری
٥ فاطمە عبدالکریم محمد ی.توێژەر هۆبەی چاپ و ئەرشیف کارگێری- مۆڵەتی خوێندن
  شانیاز عبداللە حمد نوسەر هۆبەی چاپ و ئەرشیف  
   ئاکار مظطفی رسول ی.ت.تەکنیکی  هۆبەی چاپ و ئەرشیف   
٦ ئاراز قادر رسوڵ ی.تێبینەری هونەری هۆبەی خامەی نهێنی ل.هۆبەی خامەی نهێنی
٧ باوەر محمد عولا ی.تێبینەر هۆبەی خامەی نهێنی کارگێری
٨ هاوار حسن صۆفی ی.تێبینەر هۆبەی خامەی نهینی کارگێری- مۆلەتی خوێندن
٩ زریان بایز عبداللە  ی.توێژەر  هۆبەی خامەی نهینی مۆڵەتی دایکایەتی 
١٠ گیابەند حسن محمد نوسەر نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ سکرتێر- تەنسیب بۆ زانکۆی کۆیە
١١  نسار خدر کاملا ڕاهێنەری وەرزشی هۆبەی خامەی نهینی سکرتێر