University of Raparin Logo

دید و پەیام



دید

بەشداریکردنێکى کارا لە پێشخستن و پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان، لەم بوارانەدا; پەروەردە، خوێندنى باڵا، کارگێڕى، یاسایى، و بەرزکردنەوەى هۆشیاریى تەندروستى لە هەرێمى کوردستاندا، ئەویش بە ئاراستەکردن و بەکارخستنى مەعریفەى زانستى، و دابینکردنى بەرزترین کواڵیتیى خوێندن و فێرکردن و توێژینەوەى زانستى لە پسپۆرییە جیاوازەکاندا.

پەیام

دەستەبەرکردن و گەیاندنى پرۆگرامەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا، بە شێوازی زانستى و پیشەیى، ئازادى لە بیروڕا، لە ژینگەیەکى زانستى، کە خوێندکار چەقی فێربوونه‌. ئەمەش بە تێکەڵکردنى توێژینەوەى زانستى، خوێندن و فێربوون، و ژینگەیەکى بەرهەمهێن لەگەڵ شارەزایى دەستەى وانەبێژان و توێژەرانى زانستى، کە لە ئاستى پێداویستیى ستافى زانکۆ و خوێندکاردا بێت. زانکۆى راپەرین خوێندکار ئامادەدەکات بۆ ئەوەى ببێتە هاونیشتمانییەکى بەرپرسیار، و تاکێکى بەرهەمدار لە رووى پیشەییەوە بۆ خزمەتکردنى وڵات.