بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی
یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتیە گرنگەكانی زانكۆی ڕاپەڕین، لە هەیكەلی زانكۆدا سەر بەیاریدەدەری سەرۆكی زانكۆیه بۆ كاروباری خوێندكاران.
ئەم بەڕێوەبەرایەتیە ئەركى راپەڕاندنى كاروبارى خوێندكارانی لە ئەستۆدايە، لە سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی خوێندكار به زانكۆوه. له تۆمار سه‌رجه‌م زانیارییەكی كەسی خوێندكار و رەوتی خوێندنی خوێندكار لە ماوەی خوێندنیدا تۆماردەكرێت. و لە دۆسیەی تایبەت بەخۆیدا هەڵدەگیرێت. ئەركی تۆماره له پاراستن و هەڵگرتنی هەموو ئەو زانیاریانەیە كە لە دۆسیەی خوێندكاردا هەیە و پێویسته هه‌بێت وەك (زانیاری خوێندكار، بڕوانامه، رەوتی خوێندن، بابەت، نمرە، یەكە ...) وە هەر شتێكی تر كە تایبەت بێت بە خوێندكار له ماوه‌ی خوێندنیدا.
ئه‌ركه‌كانی تۆماری گشتی
• وەرگرتنی خوێندكاران و دەركردنی فەرمانی زانكۆیی بەمه‌به‌ستی وەرگرتنیان، پاڵپشت به ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران .
• سەرپەرشتی كردن و هه‌ماهه‌نگی كردنی وەرگرتنی خوێندكاران بە سیستەمه‌كانی خوێندنی زانکۆلاین(کریدت) ، پارالێڵ و ئێواران و راسته‌وخۆی زانكۆیی.
• ئەنجامدانی پڕۆسەكانی گواستنەوەی خوێندن و دابەزین و میوانداری خوێندكاران و دەركردنی فەرمانی زانكۆیی بۆیان .
• وەرگرتن و وه‌ڵامدانەوەی گشت نوسراوەكان و ئیمەیلەكانی تایبەت بە خوێندنی خوێندكارانی بەكالۆریۆس.
• دەركردنی فەرمانى زانكۆيى بە بەخشينى بڕوانامەى ده‌رچون بەكالۆريۆس بۆ گشت دەرچوانى زانكۆكەمان.
• دەركردنی فەرمانى زانكۆيى سڕینه‌وه‌ی ناو و دواخستنی خوێندن له‌كاتی پێویست.
• ئاماركردنى ژمارەى خوێندكاران، بە پێى (كۆلێژ و بەش و قۆناغ) و وەرگرتن و دەرچون و كەوتن ... هتد.
• هه‌ماهه‌نگی كردن بۆ رێكخستنى پلانى وەرگرتنى خوێندكاران و پێشنیاركردن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی خوێندكاران.
• دروستكردنی بڕوانامەكانی بە نمرە و بێ نمرە و پشتگیری دەرچوون و هەڵواسین (شهادە جداریە) بۆ دەرچووانی بەكالۆریۆس.
• دروست كردنی ئاماری ساڵانە تایبەت بە خوێندكارانی بەكالۆریۆس.
• ئەرشیف كردنی بەراییەكان بە شێوەی ئەلیكترۆنی.
بەڕێوەبەری تۆماری گشتی : د. هەژار قادر ابراهیم
ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتی كردن و چاودێریكردنی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یه. دانانی میكانیزمی كاركردن و رێكخستنی كاره‌كانه، هه‌روه‌ها رێكخستنی په‌یوه‌ندی تۆماری گشتییه له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، له سه‌روی خۆی و هاوئاسته‌كانی و خواره‌وه، به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان .
تۆماری گشتی بە پێی هەیكەلی كارگێڕی پێك دێت لە چوار هۆبە، بەڵام بەهۆی نەبوونی فەرمانبەرەوە تەنها سێ هۆبە چالاكە :
١- هۆبەی وەرگرتنی خوێندكاران :
ئەركیان وەرگرتنی ئەو خوێندكارانەیە كە لە ناوەندی وەرگرتنە وە ناویان لە زانكۆی راپەڕین دەردەچێت، به سیسته‌مه‌كانی (زانكۆلاین، وه‌رگرتنی راسته‌وخۆی زانكۆیی، پارالێڵ، ئێواران) هەروەها هاوكاری و رێنماییكردنی خوێندكاران لە پێدانی زانیاری و رێنمایی دەربارەی هه‌ركارێكی پێویستی وه‌ك كاری گواستنەوە و دابەزین و شوێن گۆرین، بۆ ئەو خوێندكارانەی كە دەیانەوێت بەشەكانیان بگۆڕن یان گواستنەوە يان دابه‌زین بكەن لەنێوان زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم و دەركردنی فەرمانی زانكۆیی و ... هتد.
• ناوی كارمەندانی هۆبەی وەرگرتنی خوێندكاران :
بژار ابراهيم احمد – لێپرسراوی هۆبە.
بەخشندە محمد رسول
مریم محمد احمد. مۆڵەت
ميديا ابراهيم تمر عزیز
ژیلوان حسن نبی. مۆڵەت
٢- هۆبەی بڕوانامەكان :
ئەو هۆبەیە هەڵدەستێت بە دروستكردنی بڕوانامەی بە نمرە بۆ ئەو خوێندكارانەی كە خوێندنیان تەواو كردووە بە زمانەكانی ئینگلیزی و كوردی و عەرەبی، وە دروستكردنی بڕوانامەی دەرچوون بۆ ئەو دەرچوانەی كە دادەمەزرێن، و پشتگیری ده‌رچون بۆ خوێندكارانی ده‌رچوی قۆناغی چوار له زانكۆ. بۆهه‌ر بڕوانامه و پشتگیریه‌ك شایسته‌ی دارایی لێوه‌رده‌گیرێت. هه‌روه‌ها دروستكردنی بڕوانامه و پشتگیری بۆ په‌یمانگای زانستی ئیسلامیه‌كان/ رانیه دوای ئه‌وه‌ی خرایه‌وه سه‌ر زانكۆی راپه‌ڕین.
أ) بڕوانامه‌ی ده‌رچون: ئه‌م بروانامه‌یه به زمانی كوردی ده‌رده‌چێت و ته‌نیا بۆ دامه‌زراندنی هه‌ميشه‌يى خاوه‌نه‌كه‌ی به‌كاردێت و داواكار ته‌نها یه‌كجار بۆی هه‌یه وه‌ریبگرێت. ئه‌مه‌ش دوای هێنانی نوسراوى فه‌رمی له‌و شوێنه‌ی لێی داده‌مه‌زرێت.
ب) بڕوانامه‌ی به نمره: ئه‌م بڕوانامه‌یه به زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و كوردی ده‌رده‌چێت و به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن ( ماسته‌ر ، دكتۆرا، ..) به‌كاردێت. داواكار ده‌توانێت زیاتر له وێنه‌یه‌كی بڕوانامه‌كه داوا بكات.
ج) بڕوانامه‌ی هه‌ڵواسین: ئه‌م جۆره بڕوانامه‌یه به زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و كوردی ده‌رده‌چێت.
ء) پشتگیری ده‌رچون: ئه‌م پشتگیریه به زمانی كوردی ده‌رده‌كرێت و به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی به‌كارنایه‌ت. له‌سه‌ر داوای داواكار ده‌كرێت. و پێویست به هێنانی نوسراوی فه‌رمی ناكات.
پێداویستیەکان بۆ بڕوانامە و پشتگیری ده‌رچون :
داواکار دەبێت سه‌ردانی تۆماری گشتی زانكۆ بکات و ئەم زانیاریانە بدات
١- ناوی تەواوی دەرچوو به دروستی.
٢- كۆپی پاسپۆرت ئه‌گه‌ر هه‌بێت.
٣- ناوی كۆلێژ و بەشەکەی و ساڵ و خولی دەرچوون.
٤- وێنەی نوێ ڕەنگاو ڕەنگ.
٥- شایسته‌ی دارایی به‌پێی رێنماییه‌كان.
• ناوی كارمەندانی هۆبەی بڕوانامەكان :
ناوی سیانی | ناونیشان | هۆبە | جۆری کار |
شاخەوان ئازاد احمد ابراهیم | مامۆستا | ب.تۆماری گشتی | ب.تۆمارى گشتى |
توانا عزیز مصطفى رسول | ی.ئامار | هۆبەى بڕوانامەکان | ل/هۆبەى بڕوانامەکان |
ابوبکر حمد عبدالله شیخە | نوسەر | هۆبەى بڕوانامەکان | ژمارە کردنى نوسراوەکان |
محمد ابراهیم عبدالله محمد | ب.جێبەجێکار | هۆبەى بڕوانامەکان | فەرمانبەر |
بەناز ابراهیم غفور عزیز | وەرگێڕ | هۆبەى بڕوانامەکان | فەرمانبەر |
بژار ابراهیم احمد مصطفى | ی.ت.هونەری | هۆبەى وەرگرتنی خوێنكاران | مۆڵەتی دایكایەتیە |
بەخشندە محمد رسول لطیف | ی.توێژەر/معیدة | هۆبەى وەرگرتنی خوێنكاران | فەرمانبەر |
امانج محمدامین عبدالله محمد | س.تێبینەران | هۆبەى وەرگرتنی خوێنكاران | فەرمانبەر |
مریم محمد احمد پیرۆت | ی.ئامار | هۆبەى وەرگرتنی خوێنكاران | مۆڵەتى خوێندنى ماستەر |
شیراز عمر أحمد فقێ | ی.توێژەر/معیدة | هۆبەى هاتوو دەرچوو | فەرمانبەر |
بیلانە ابوبکر على شێخە | ی.توێژەر/معیدە | هۆبەى هاتوو دەرچوو | وودربینى بڕوانامەکان |
ئا‌ڤێستا ابراهیم بایز عزیز | وەرگێڕ | هۆبەى هاتوو دەرچوو | مۆڵەتى دایکایەتى |
هاوکار نبی احمد عبدالله | ی.ئامار | هۆبەى هاتوو دەرچوو | |
ژیلوان حسن نبى کاکل | ی.توێژەر/معیدە | هۆبەى هاتوو دەرچوو | فەرمانبەر |
عثمان عبدالرحمن حمد عبدالله | م.یاریدەدەر | هۆبەى هاتوو دەرچوو | مۆڵەتى خوێندن |
ژمارەی مۆبایلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی: 07501932169