University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین خولی هۆشیاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەکاتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە (٨ . ٧ . ٢٠١٩)، زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هۆشیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ، خولی ( هۆشیاری گشتی) بۆ لێپرسراوی یاریدەدەریەتێیەکانی ئاسایش و بنکەکانی ئاسایش و بەشێک لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی و سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لەهۆڵی شه‌هیدانی دەروازەی ڕاپەرین لە بینای قایمقامیەت کرده‌وە.

لە دەستپێکی خولەکەدا (مامۆستا ڕەفیق) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا سوپاسی زانکۆی راپەڕینی کرد کە بەردەوام هاوکارو هەماهەنگی بەڕێوەبه‌رایەتی ئاسایشە، هه‌روه‌ك باسی لە گرنگی خولەکە کرد بەجۆرێک کە هۆشیاری گشتی و بەدەستهێنانی زانیاری ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەییە.
دواتر (م.ی. سەلام محمود) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی زانکۆی ڕاپەڕین، باسی لە شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە کرد، کە هەفتەی دوو رۆژ ده‌بێ و ڕۆژانی دووشەمە و چوارشەممە کاتژمێر( ١٠ – ١٢) ی نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی پێنج هەفتە بەردەوامدەبێت، تیایدا (١٠) سیمیناری تایبەت بە هۆشیاری گشتی لەلایەن مامۆستایانی زانکۆی راپەڕینەوە پێشکەشدەکرێن.
لەسەرەتای دەستپێکردنی خولەکەشدا، بەڕێز ( د. شێروان حسێن حمد) مامۆستا لە زانکۆی راپەڕین، سیمنارێکی دەربارەی (هەڵەبڕی و ڕێنوسی نوسینی نوسراوی فەرمی) ، پێشکەشکرد.

خولەکە بە سەرپەرەشتی بەرێوەبەرایەتی کارگێڕی زانکۆ و بەشی هۆشیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەرێوەدەچێت