University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین - ئەنجامی وەرگرتن

ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی تازە وەرگیراو بە سكاڵا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری ئەو (123) خوێندكارە دەكاتەوە كە لەلیستی هاوپێچدا ناویان هاتووەو لەڕێی سكاڵاوە لەبەشە جیاوازەكانی زانكۆی راپەڕینەوە، وەرگیراون، پێویستە لەرۆژی سێشەممە (17 – 11 – 2020)ەوە پەیوەندی بەتۆماری كۆلێژەكان و بەشەكانیانەوە بكەن و پڕۆسەی خۆ تۆماركردن و بوون بەخوێندكار ئەنجام بدەن.

کلیک بکە بۆ بینینی لیستی هاۆپێچ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری زانكۆ

ئه‌نجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمان ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.

ئەنجامی گازندەی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - ئێواران بڵاوکرایەوە

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت- ئێواران

ئەنجامی گازندەی خوێندکارانی بۆ تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم 2020-2019 بڵاوکردەوە, ئەنجامی گازندەی سەرجەم خوێندکاران (وەک خۆی) بوو جگە لەو خوێندکارانەی خوارەوە...

ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت

بەشی کارگێڕی لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆرسی یەکەم ڕادەگەیەنێت

سەرجەم خوێندكارانی بەشی کارگێڕی - ئێواران لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ئاگاداردەکەینەوە ئەمشەو ھەینی (1-29-2021) لە كاتژمێر (9)ی شەو بەدواوە دەتوانن سەردانی ئیمەیڵی زانكۆییان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانی خولی یەکەم لە کۆرسی یەکەم.

زانکۆی ڕاپەڕین لیستی ناوی پێشکەشکارانی پەسەندکراو بۆ خوێندنی باڵا(ماستەر- دبلۆمی باڵا) بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٠، نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا/بەڕیوەبەرایەتی خوێندنی باڵا، لیستی ناوی پێشکەشکارانی پەسەندکراوی بۆ خوێندنی باڵا(ماستەر- دبلۆمی باڵا) لە زانکۆی ڕاپەڕین بەم شێوەیەی خوارەوە ڕاگەیاند.

وەزارەتى خوێندنى باڵا گواستنەوەو دابەزیى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەکات

لە دەستپێشخەریەکى نوێدا بەمەبەستى ئەنجامدانى کارئاسانى زیاتر بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى لە نێوان زانکۆکان دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، و بۆ سەلامەتى تەندروستى گیان خوێندکاران، وەزارەتى خوێندنى باڵا تەواوى پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى دەکات.