University of Raparin Logo

وەزارەتى خوێندنى باڵا گواستنەوەو دابەزیى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەکات

لە دەستپێشخەریەکى نوێدا بەمەبەستى ئەنجامدانى کارئاسانى زیاتر بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى لە نێوان زانکۆکان دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، و بۆ سەلامەتى تەندروستى گیان خوێندکاران، وەزارەتى خوێندنى باڵا تەواوى پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى دەکات.

پلاتفۆڕمى تایبەت بە گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) بەهەماهەنگى ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ تۆمارى گشتى و بەشى IT زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ئامادەکراوەو لە ئێستادا سەرجەم ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى (گواستنەوە) لە نێوان زانکۆکان و پرۆسەى (دابەزاندن) لە نێوان بەش و کۆلێژەکان ئەنجام بدەن، پێویست ناکات بەهۆى بارودۆخى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا سەردانى وەزارەت یان زانکۆکان بکەن، بەڵکو دەتوانن كلیك (لێـــــــرە) بکەن و پرۆسەکە بەسەرکەوتوى ئەنجامبدەن.

لەو چوارچێوەیەشدا بەمەبەستى ئاسانکارى و بەرچاوڕونى زیاتر بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن لە ڕێگەى ئەلیکترۆنى ئەنجامبدەن، بۆ ئەوەی بەچۆنیەتى پێشکەشکردنى داواکارى بۆ ئەنجامدانى گواستنەوەو دابەزاندن ئاشنا بن كلیك (لێـــــــرە) بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕوبەڕوى هەڵە نەبنەوە لەکاتى ئەنجامدانى پرۆسەکاندا.

سەبارەت بەو خوێندکارو قوتابیانەى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەدەن پێویستە ڕێنماییەکانى گواستنەوەو دابزاندن کە لە خوارەوە هاوپێچە بەباشى بخوێننەوە بۆ ئەوەى ئاشناى تەواوى مەرج و ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بن بەمەبەستى ئەنجامدانى پرۆسەکان و ڕێوشوێنە پێویستەکان.

كلیك (لێرە) و (لێرە) بكەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی قوتابیان خوێندکاران کە تایبەتە بە گواستنەوەو دابەزین بە شێوازی ئەلیکترۆنی و ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتى ئەنجامدانى داواکاری لەلایەن خوێندکار.

زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری لە زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامی وەرگرتن خوێندن خوێندکار خوێندنی ئەلیکترۆنی