University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین - زانکۆی سلێمانی

دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین ئەنجامیانداوە : توێژینەوەیەك دەربارەی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری مرۆڤ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە

دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین ئەنجامیانداوە

توێژینەوەیەك دەربارەی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری مرۆڤ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە

شەوی 24/3/2020، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەیەكی زانستی دەربارەی بەهێزكردنی سیتسەمی بەرگری لەشی مرۆڤ دژی پەتاكان و بەتایبەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا، کۆبونەوەیەکی ئۆنلاین نێوان هەردوو زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی سلێمانی، رێكخرا.
ئامانجی کۆبونەوەکە هەڵسەنگاندنی توێژینەوەیەكی هەردوو مامۆستای زانکۆ ڕاپەڕین (د.احمد فرحان شلال و م. جەنگی اسماعیل) بوو دەربارەی چۆنێتی بەرزکردنەوەى ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی و ئەوانەى کە توشی پەتادەبن بەتایبەتی.
لیژنەى هەڵسەنگاندن پێکاتبو لە هەریەکە لە (پ.ی.د. رضا حسین سەرۆکى زانکۆی سلێمانی و پسپۆڕ لە بواری بایۆلۆجی و د. عبدالفتاح هەورامی پسپۆڕ لەبواری تەندروستی كۆمەڵ و پ.ی. د. سیروان محسین محمدامین پسپۆر لە بواری بایۆلۆجی و د. بەهزاد وسو حمد بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەو دکتۆرا لە بواری پزیشکی)، کۆبونەوەکە لە لایەن پ.ی.د.موفق خالید سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخرابوو و بەڕێوەبرا. دوای دوو کاتژمێر لە گفتوگۆی چڕ لیژنەکە بە گرنگیەوە لە توێژینەوەکەیان ڕوانی و بە پێویستیانزانی بە یاداشتێک ئاڕاستەى بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بکرێت تا ئەویش لای خۆیەوە ئاراستەى بەڕێز وەزیری تەندروستی بکات تا رێگا چارەسەرێکی یاریدەدەر لە چارەسەركردنی نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا سودی لێوەربگیرێت.
هەر لەم کۆبونەوەیەدا چەندین بیرۆکەی تر سەبارەت بە چەند تەکنیکێکی تر گفتوگۆیان لە بارەوە کرا سەبارەت بە چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆناو پەتاکانی تر و بڕیاردرا کە توێژەری تر بانگهێشتبکرێن بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەو بارەیەوە.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین سوپاسی خۆی ئاڕاستەی هەریەکە لە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ئەندامانی تری هەڵسەنگاندنەكە کرد کە سەرەڕای کارى زۆریان توانیان کات تەرخان بکەن بۆ ئەم کۆبونەوە گرنگە، هەروەها سوپاسی هەردوو توێژەری ناوبراوى کرد کە سەرەڕای بەربەستەکان کە بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆوە دروستبون ئەوان نەوەستاون لە کارکردن.
ئەم توێژینەوەیە لەلایەن گۆڤارێكی نێودەوڵەتی كە ئیندێكسی سكۆپەسی هەیە رەزامەندی بڵاوكردنەوەی پێدراوەو لەداهاتوویەكی نزیكدا بڵاودەكرێتەوە.

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەکات

پاش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی شوباتی٢٠٢٠، بەڕێز پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم سه‌رۆكی زانكۆی ڕاپه‌ڕین لە بری بەڕێز پ.ی.د.ڕەزا حسین سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، ئەو تاقیگەیەی کۆمپیوتەری کردەوە کە لەسەر خەرجی سندوقی داهاتی زانکۆی سلێمانی دروستکرابوو، هەروەک بەشێک لە تێچووی دارایی کارەکانی دروستکردنی پارکێک لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ کە لەلایەن زانکۆی سلێمانیەوە دابینکرابوو.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا

مامۆستا بەختیار عبداللە كەریم، مامۆستا لەبەشی مێژوو لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، رۆژی (19 – 11 -2020) لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی گفتوگۆی تێزی دكتۆراكەی ئەنجامدراو بڕوانامەی دكتۆرای پێبەخشرا.