مامۆستا بەختیار عبداللە كەریم، مامۆستا لەبەشی مێژوو لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، رۆژی (19 – 11 -2020) لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی گفتوگۆی تێزی دكتۆراكەی ئەنجامدراو بڕوانامەی دكتۆرای پێبەخشرا.
ناونیشانی تێزی دکتۆراكەی م. بەختیار عبداللە لەژێرناونیشانی (كاریگەری بزوتنەوە ئاینییە نەیارەكانی خیلافەت لەسەر نەتەوەی بەربەر – 132ك/750ز – 449ك/1057ز: خەواریج و شیعە وەك نمونە)بوو.
لیژنەی گفتوگۆی تێزی دكتۆراكەی پێكهاتبوو لە (پ.د.زرار سدیق تۆفیق- زانكۆی دهۆك، سەرۆكی لیژنە، پ.د. قادر محمد حسن، زانكۆی سەلاحەددین، ئەندامی لیژنە، پ.ی.د. حیدر لشكری خضر، زانكۆی كۆیە، ئەندامی لیژنە، پ.ی.د. ئاراس فریق زەینەڵ، زانكۆی سلێمانی، ئەندامی لیژنە، پ.ی.د. شوان عثمان مستەفا، زانكۆی سلێمانی، ئەندامی لیژنەو پ.ی.د. صلاح كانبی اسماعیل، زانكۆی سلێمانی، ئەندامی لیژنەو سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە.
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆوە، پیرۆزبایی لەبەڕێز (د.بەختیار عبداللە كەریم) مامۆستا لەبەشی مێژووی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان دەكەین، و هیوای سەركەوتنی زانستی زیاتری لەداهاتوودا بۆ دەخوازین.