ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٠، نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا/بەڕیوەبەرایەتی خوێندنی باڵا، لیستی ناوی پێشکەشکارانی پەسەندکراوی بۆ خوێندنی باڵا(ماستەر- دبلۆمی باڵا) لە زانکۆی ڕاپەڕین بەم شێوەیەی خوارەوە ڕاگەیاند.
زانکۆی ڕاپەڕین - ماتماتیک
زانکۆی ڕاپەڕین،تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا ئەنجامدرا
ئەمڕۆ دووشەممە١٠ی شوباتی ٢٠٢٠، كاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی، تاقیكردنەوەی توانستی زانستی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا(ماستەر- دبلۆمی باڵا) لە زانكۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
لەژێر چاودێری بەڕێز پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم سەرۆکی زانکۆ و بەسەرپەرشتی لیژنەیەکی تایبەت بەپڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ڕاپەڕین، تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا لە بەشەکانی(ماتماتیک،پەرستاری،فیزیا) ئەنجامدرا.
مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین، توێژینەوەیەکی لەگۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین توێژینەوەیەكی زانستی، لەگۆڤارێكی ئاست بەرزی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە.