ئەمڕۆ دووشەممە١٠ی شوباتی ٢٠٢٠، كاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی، تاقیكردنەوەی توانستی زانستی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا(ماستەر- دبلۆمی باڵا) لە زانكۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
لەژێر چاودێری بەڕێز پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم سەرۆکی زانکۆ و بەسەرپەرشتی لیژنەیەکی تایبەت بەپڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ڕاپەڕین، تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا لە بەشەکانی(ماتماتیک،پەرستاری،فیزیا) ئەنجامدرا.
جێی ئاماژەی تاقیکردنەوەکان بەپێی ڕێنمایەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەڕێوەچوون، کە تیایدا ۳٤ پێشکەشکاری خوێندنی ماستەر و ۱۲ پێشکەشکاری خوێندنی دبلۆمی باڵا بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کرد.