University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین - پەروەردەی قەڵادزێ

دوو سیمینار دەربارەی پێوەرەكانی ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكان لەكوردستان رێكخران

فۆتۆ: ئیدریس عبدااللە

ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ (19 – 2 - 2020)،له‌ هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری و زانستخوازی بەردەوام لە زانکۆی ڕاپەڕین، دوو سیمیناری زانستی دەربارەی پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکان، پێوه‌رو ڕێنماییەکان و پڕۆسەی دڵنیاییجۆری و پڕۆفایلی زانستی مامۆستایان، بۆ مامۆستایانی کۆلیژی په‌روه‌رده‌و كۆلێژی زانسته‌ ئه‌ندازیارییه‌ كشتوكاڵیه‌كان لەكەمپەسی قەڵادزێ رێكخست.

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەکات

پاش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی شوباتی٢٠٢٠، بەڕێز پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم سه‌رۆكی زانكۆی ڕاپه‌ڕین لە بری بەڕێز پ.ی.د.ڕەزا حسین سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، ئەو تاقیگەیەی کۆمپیوتەری کردەوە کە لەسەر خەرجی سندوقی داهاتی زانکۆی سلێمانی دروستکرابوو، هەروەک بەشێک لە تێچووی دارایی کارەکانی دروستکردنی پارکێک لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ کە لەلایەن زانکۆی سلێمانیەوە دابینکرابوو.