University of Raparin Logo

دوو سیمینار دەربارەی پێوەرەكانی ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكان لەكوردستان رێكخران

چاپکردن ئیمەیڵ

فۆتۆ: ئیدریس عبدااللە

ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ (19 – 2 - 2020)،له‌ هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری و زانستخوازی بەردەوام لە زانکۆی ڕاپەڕین، دوو سیمیناری زانستی دەربارەی پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکان، پێوه‌رو ڕێنماییەکان و پڕۆسەی دڵنیاییجۆری و پڕۆفایلی زانستی مامۆستایان، بۆ مامۆستایانی کۆلیژی په‌روه‌رده‌و كۆلێژی زانسته‌ ئه‌ندازیارییه‌ كشتوكاڵیه‌كان لەكەمپەسی قەڵادزێ رێكخست.

سیمینارەكان لەلایەن د.کمال سمایل بەرزنجی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری و زانستخوازی بەردەوام لەزانكۆی راپەڕین، پێشکەشكران.
سیمینارەکان بە مەبەستی زیاتر گرنگیدانە بە پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکان و پێشخستنی توانستی زانستی مامۆستایان و ئاشناکردنیان بە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری و ڕێنماییەکان.
له‌ڕۆژانی دواتر ئه‌م زنجیره‌ سیمینارانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن هۆڵی چالاکیەکان پەروەردەی قەڵادزێ ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکان زانست دڵنیایی جۆری