University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین - ئایرێکیس

10 مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری خولێکی ڕێکخراوی IREX بۆ پەرەپێدانی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەكەن

دوێنی، ٣٠ی ٤ی ٢٠٢٠، بە فەرمی و بە ئامادەبوونی نوێنەرانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان هاوشان لەگەڵ زانکۆکانى دیکەى ناوچەکانى عێراق، خولی فێربوونی ئەلیکترۆنی Training of Trainers (ToT)، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئایرێکیسی ئەمریکییەوە ڕێکخراوە، دەستی پێکرد و بۆ ماوەی ٨ هەفتە بەردەوام دەبێت و بەشێوەی سەرهێڵی دەبێت.

چەند خوێندكارێكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی ئایرێکس -یان پێدەدرێت

بڕیارە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی دو شەممەی داهاتو (18ی ینایری 2021) بڕوانامەی ڕێکخراوی ئایریکس بەخوێندکارانی سەرکەوتووی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکانی بچوک کراوە ( (Micro Internship ببەخشرێت.

رێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆ راپەڕین، بەڕێوەدەچێت، و ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانەی کەرتی تایبەت کە خوێندکارانی زانکۆمان خولی ڕاهێنانی تواناکانیان تیادا بینیوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠بریتین لە: