بڕیارە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی دو شەممەی داهاتو (18ی ینایری 2021) بڕوانامەی ڕێکخراوی ئایریکس بەخوێندکارانی سەرکەوتووی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکانی بچوک کراوە ( (Micro Internship ببەخشرێت.
رێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆ راپەڕین، بەڕێوەدەچێت، و ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانەی کەرتی تایبەت کە خوێندکارانی زانکۆمان خولی ڕاهێنانی تواناکانیان تیادا بینیوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠بریتین لە:
١- پڕۆگرامی گەشەپێدانی ئەکادیمی بۆ کار لەلایەن ئایرێکس
٢-پڕۆگرامی فێربونی شێوازەکانی وانەوتنەوە بەسودوەرگرتن لەتەکنەلۆجیا لەلایەن پەیمانگای وشە بۆ فێربونی زمانە بیانیەکان-ڕانیە
٣-پۆگرامی تایبەت بەهێڵەکانی پەیوەندی لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵ
لێرەوە سەرجەم خوێندكارانی سەركەوتووی پڕۆگرامەکە ئاگادار دەكەینەوە كە لە مەراسیمەكە ئامادەبن، بۆ وەرگرتنی بڕوانامەكانیان.