University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین - سەرۆکی زانکۆی راپەڕین

پەیامی سەرۆکی زانکۆ بۆ وەرگیراوانی خوێندنی باڵا

سەرۆکی زانکۆی راپەڕین (پ.ی.د. موفق خالد ابراھیم) لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لەو کاندیدانەی زانکۆی راپەڕین دەکات کە لەخوێندنی باڵا لەزانکۆی راپەڕین و زانکۆکانی تر وەرگیراون.
ھەر لەپەیامەکەدا ھیوای سەرکەوتن بۆ ئەو کاندیدانە دەخوازێت بۆ رەوەندەکانی داھاتوی خوێندنی باڵا لەھەرێمی کوردستان، سەرۆکی زانکۆی راپەڕین لە پەیامەکەیدا سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ئەو زانکۆیانە کردوە کە کورسی خوێندنیان بۆ زانکۆی راپەڕین تەرخانکردوە.

زانكۆی راپەڕین كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدات

بڕیارە لەرۆژانی (2-3ی ئەیلولی 2020)، زانكۆی راپەڕین، كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی بەشێوەی ئۆنلاین لەسەكۆی گووگل میت-ەوە ئەنجام بدات.

كۆنفڕانسەكە لەژێر ناونیشانی (اللغةو الادب العربی واقع التعليم والتواصل)ەو لەلایەن بەشی زمانی عەرەبی لەکۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین ئەنجامدەدرێت، كە ئەوەش دووەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بەشی زمانی عەرەبیە لەكۆلێژی پەروەردە ئەنجامبدرێت.

سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، بەشداری لەكردنەوەی پێشانگایەكی شێوەكاری شێوەكارانی كوردستان كرد

ئەمڕۆ (11 -11 -2020) پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکاری بۆ شێوەکارانی کوردستان، لەژێر ناونیشانی تابلۆی ڕەنگەکان لەئامێزی پایزدا، لەلایەن بەڕێوەبەڕایەتی رۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕینەوە كرایەوە.

لەرێورەسمی كردنەوەی پێشانگاكەدا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) بەیاوەری بەڕێزان (مەلا ئاری) ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی (24)ی راپەڕین و (حسێن محمود) قایمقامی رانیە و ژمارەیەك لەلێپرسراوانی فەرمانگە حكومی و حزبیەكان و هونەرمەندان و هونەردۆستانی سنورەكە، بەشداربوون.

کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ

دوێنێ ١٨ /٣ /٢٠٢٠ ئەنجومەنی زانکۆ کۆبونەوەیەکی نائاسایی بەست ، کۆبونەوەکە تەرخان کرابو بە تاوتوێکردنی ڕەوشی خوێندن و ئایندەی ئەمساڵی خوێندن دوای ئەو ڕێوشوێنانەی بە هۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ڤایرەسەوە سەریان هەڵداوە، لە کۆبونەوەکەدا سەرنج و پێشنیاری جیاواز خرانە ڕوو وە بڕیاردرا سەرجەمیان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکرێت،

نۆ مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی پێشکەوتووی خوێندنی ئەلیکترۆنیان تەواوکرد

ئەمڕۆ، ١٧ی ئابی ٢٠٢٠، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەڕێز پ.ی. د. مۆفەق خالد، بڕوانامەی سەرۆكایەتی زانكۆی بەخشرایە (9) مامۆستای زانكۆی راپەڕین كە بە سەرکەوتوویی خولێکی پێشکەوتووی خوێندنی ئەلیکترۆنی ڕێکخراوی ئایرێکسی ئەمەریکیان تەواوکرد.