University of Raparin Logo

کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ

چاپکردن ئیمەیڵ

دوێنێ ١٨ /٣ /٢٠٢٠ ئەنجومەنی زانکۆ کۆبونەوەیەکی نائاسایی بەست ، کۆبونەوەکە تەرخان کرابو بە تاوتوێکردنی ڕەوشی خوێندن و ئایندەی ئەمساڵی خوێندن دوای ئەو ڕێوشوێنانەی بە هۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ڤایرەسەوە سەریان هەڵداوە، لە کۆبونەوەکەدا سەرنج و پێشنیاری جیاواز خرانە ڕوو وە بڕیاردرا سەرجەمیان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکرێت، لە بەشی دوەمی کۆبونەوەکە هەردوو کۆلێژی پەرستاری و زانست سەرنجەکانی خۆیان سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی و تواناکانی کۆلێژەکانیان خستە ڕوو، وە هەردو کۆلێژ ڕاسپێردران کە بەتەواوی توانایانەوە هاوکاری کەرتی تەندروستی بن و تیمی خۆبەخش لە مامۆستاو یاریدەدەری توێژەران خوێندکاران دروست بکرێت، وە ڕاهێنانی پێویستیان پێبکرێت تا لە حالەتی پیویستدا بتواندرێت سود لە تواناکانیان وەربگیرێت لە لایەن بەڕێوەبەرێتی تەندروستیەوە.
وەکو پابەندبون بەڕێنماییە تەندروستیەکان کۆبونەوەکە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن ڤایرۆسی کۆڕۆنا خوێندنی باڵا پشووی فەرمی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین پ.ی.د. موفق خالد ابراھیم