ئەمڕۆ دو شەممە (18ی ینایری 2021)، كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین، بەئامادەبونی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی ڕێکخراوی ئایریکس بەخوێندکارانی سەرکەوتووی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکانی بچوک کراوە ( (Micro Internship بەخشرا.
زانکۆی ڕاپەڕین - هۆڵی چالاکیەکان
دوو سیمینار دەربارەی پێوەرەكانی ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكان لەكوردستان رێكخران
فۆتۆ: ئیدریس عبدااللە
ئەمڕۆ چوار شهممه (19 – 2 - 2020)،له هۆڵی پێشهوا قازی محمد، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری و زانستخوازی بەردەوام لە زانکۆی ڕاپەڕین، دوو سیمیناری زانستی دەربارەی پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکان، پێوهرو ڕێنماییەکان و پڕۆسەی دڵنیاییجۆری و پڕۆفایلی زانستی مامۆستایان، بۆ مامۆستایانی کۆلیژی پهروهردهو كۆلێژی زانسته ئهندازیارییه كشتوكاڵیهكان لەكەمپەسی قەڵادزێ رێكخست.
سیمپۆزیۆمی ڕەهەندە جیاوازەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا
کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمی ڕەهەندە جیاوازەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەنجامدەدات شوێن: زانکۆی ڕاپەڕین – هۆڵی چالاکیەکان – کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ڕێکەوت: چوار شەممە ٥-٢- ٢٠٢٠ کات: ١٠ ی بەیانی.
سیمپۆزیۆمێک دەربارەی ڕەهەندە جیاوازەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەڕێوەچوو
لەچوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنێتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسە گواستراوەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە ی شوباتی ٢٠٢٠، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێکیان دەربارەی (ڕەهەندە جیاوازەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا) ئەنجامدا.
لە سەرەتادا بەڕێز د.ڕزگار حاجی صاڵح ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وتەیەکی پێشکەشکرد" سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینی کرد لە بەرامبەر هەماهەنگیان بۆ سازدانی چالاکییەکە، پاشان پوختەیەکی لەبارەی مێژووی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە و رێگاکانی بڵاوبوونەوە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی خستەڕوو، هەروەک باسی لەو رێوشوێنە تەندروستییانە کرد کە لە هەرێمی کوردستان گیراونەتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەک.
وێرکشۆپی خوێندنهوهیهكی یاسایی بۆ كێشه دیارهكان لەئیدارهی راپهرین
فۆتۆ: هاوكار زرار
هەواڵ: بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن
لە درێژەی چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی بەشی یاسا لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، ئەمرۆ سێشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، وێركشۆپێکی بە ناونیشانی "خوێندنهوهیهكی یاسایی بۆ كێشه دیارهكانی ئیدارهی راپهرین (ماددهی هۆشبهر- جیابوونهوه- ئامرازه ئەلكترۆنیهكان) بهنموونه" ڕێکخست.