University of Raparin Logo

چەند خوێندكارێكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی ئایرێکس -یان پێبەخشرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دو شەممە (18ی ینایری 2021)، كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین، بەئامادەبونی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی ڕێکخراوی ئایریکس بەخوێندکارانی سەرکەوتووی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکانی بچوک کراوە ( (Micro Internship بەخشرا.

رێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار رێكخرابوو. ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانەی کەرتی تایبەت کە خوێندکارانی زانکۆمان خولی ڕاهێنانی تواناکانیان تیادا بینیوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠بریتین لە:
١- پڕۆگرامی گەشەپێدانی ئەکادیمی بۆ کار لەلایەن ئایرێکس
٢-پڕۆگرامی فێربونی شێوازەکانی وانەوتنەوە بەسودوەرگرتن لەتەکنەلۆجیا لەلایەن پەیمانگای وشە بۆ فێربونی زمانە بیانیەکان-ڕانیە
٣-پۆگرامی تایبەت بەهێڵەکانی پەیوەندی لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵ
لێرەوە سەرجەم خوێندكارانی سەركەوتووی پڕۆگرامەکە ئاگادار دەكەینەوە كە لە مەراسیمەكە ئامادەبن، بۆ وەرگرتنی بڕوانامەكانیان.

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن هۆڵی چالاکیەکان رێكخراوە چالاکی