فۆتۆ: هاوكار زرار
هەواڵ: بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن
لە درێژەی چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی بەشی یاسا لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، ئەمرۆ سێشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، وێركشۆپێکی بە ناونیشانی "خوێندنهوهیهكی یاسایی بۆ كێشه دیارهكانی ئیدارهی راپهرین (ماددهی هۆشبهر- جیابوونهوه- ئامرازه ئەلكترۆنیهكان) بهنموونه" ڕێکخست.
لە دەستپێکی وێرکشۆپەکەدا، بەڕێز (پ.ی.د. پێشەوا حەمید) ڕاگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان وتەیەکی پێشکەشکرد: تیایدا وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، سوپاسی سەرۆکاتی زانکۆ و بەشی یاسای کرد لە بەرامبەر خەمخۆریان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشە دیارهكانی سنوری ئیدارهی راپهرین، هەروەک بەپێویستی زانی کە ناوەندە زانستی و ڕۆشنبیرییەکان تاکەکانی کۆمەڵگە بەرامبەر مەترسییەکانی ( بەکارهێنانی ماددهی هۆشبهر و کێشەی جیابوونهوەی هاوسەران و خراپ بەکارهێنانی ئامرازه ئەلكترۆنیهكان) ئاگادار بکەنەوە، و زۆرترین زانیاری لەسەریان بە هاوڵاتیان بدەن .
وێركشۆپەكە لە پانێلێك پێكهاتبوو كە لەلایەن مامۆستا هێمن رسوڵ موراد بەڕێوەبراو تیایدا سیمینارێك دەربارەی خراپ بەكارهێنانی ئامرازە ئەلیكترۆنییەكان لەلایەن مامۆستا (ئیبراهیم صاڵح) پێشكەشكرا، سیمیناری دووەمیش لەلایەن دكتۆر (كمال محمد) دەربارەی دیاردەی جیابوونەوە هۆكارەكان و لیكەوتەكانی پێشكەشكرا، هەروەكچۆن كۆتا سیمیناریش دەربارەی بازرگانی بەماددە هۆشبەرەكان لەلایەن دكتۆر (رێباز رسوڵ) پێشكەشی ئامادەبوان كراو. پاشان لەلایەن پێشکەشکەرانی ۆێرکشۆپەکە وەڵامی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە .