دوو مامۆستای بەشی زمانی عەرەبی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانكۆی ڕاپەڕین، بە پێشكەشكردنی توێژینەوەیەكی زانستی هاوبەش بەشداریان لەکۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی کرد، کۆنفرانسەکە لە وڵاتی توکیا بەڕێوەچوو کە تیایدا (٢١) وڵات بەشداربوون، هەروەک ماوەی سێ ڕۆژی خایاند.
جێی ئاماژەیە، لەكۆنفڕانسەكەدا هەردوو مامۆستا (شازاد کریم و لمیاء یاسین) لە بەشی زمانی عەرەبی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، بە توێژینەوەیەکی زانستی هاوبەش بەناونیشانی “ الصورة الشعرية و دلالاتها النفسية في شيخوخة كيلوباترا و اطفال المطر (للطيف هلمت) ” بەشدارییان لەكۆنفڕانسەكەدا كرد، هەروەها توێژینەوەی هەردوو مامۆستاکەی زانکۆی ڕاپەڕین لە بڵاوکراوەیەکی نێودەوڵەتی بڵاوکراوەتەوە .