رۆژی (٢٤-١-٢٠٢٤) كاتژمێر (١١) لیژنەی چاوپێكەوتن و هەڵسەنگاندن و پاڵاوتن چاوپێكەوتنی لەگەڵ ئەو خوێندكارو مامۆستاو فەرمانبەرانەی خوازیاری بەشداری پڕۆگرامی ئیراسمۆس پڵەس بوون ئەنجامدا، كە پڕۆژەكە لەئێستادا لەگەڵ زانكۆی (Powislanski)ی پۆڵەندا بەدەستهێنراوە و بریتییە لەخولی هاوینە بۆ (٤) خوێندكار لەكۆلێژەكانی پەرستاری و پەروەردەی بنەڕەت و پەروەردە، و خولی راهێنان بۆ (١) ستافی زانكۆی راپەڕین.
لیژنەی چاوپێكەوتن لە (٥) ئەندام پێكهاتبوون، كە نوێنەری كۆلێژەكانی پەرستاری و پەروەردەی بنەڕەت و پەروەردەو سەرۆكایەتی زانكۆی تیایدا بوو، بەپێی كۆمەڵێك پێوەری زانستی، و چەندین پێوەری هەڵسەنگاندن كاندیدەكان لەسەر بنەمای پسپۆڕی و كۆلێژەكانی (پەرستاری و پەروەردەی بنەڕەت و پەروەردە + ستاف لەسەر ئاستی زانكۆ) هەڵبژێردران و بۆ هەر كۆلێژ و ستافیش یەك كاندیدی یەدەگ هەڵبژێردراوە.
بەگشتی (١٤) خوێندكار لەهەر سێ كۆلێژی ناوبراو ئامادەی چاوپێكەوتن بوون، و (٤) لەو خوێندكارانە هەڵبژێردراون، و چوار خوێندكاریش وەكو كاندیدی یەدەگ هەڵبژێردراون، هەروەها (٤) ستافیش بەشداریان لەچاوپێكەوتنەكان كردو لەئەنجامدا (١) ستاف هەڵبژێردراوە وەكو كاندید و یەك كاندیدی یەدەگیش دیاریكراوە.
ئەم بەڕێزانەی كاندیدكراون پێویستە رۆژی سێشەممە (٣٠ – ١ - ٢٠٢٤) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان بكەن لەسەرۆكایەتی زانكۆ، نهۆمی سێیەم كە كۆتا رۆژ دەبێت بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان، پێویستە كاندیدەكان كۆپی پاسپۆرتەكانیان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.