بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری ئەو خوێندكارانە دەكاتەوە كە لەكۆلێژەكانی پەرستاری و پەروەردەو پەروەردەی بنەڕەت لەقۆناغەكانی (دوو ، سێ) و ئەو فەرمانبەرو مامۆستایانەی زانكۆمان كە مەرجەكانیان تیایدایەو ئامادەكارییان كردووە بەیانی رۆژی چوار شەممە لەبری كاتژمێر (9:30) ی پێشنیوەڕۆ كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی هەمان رۆژ لەهۆڵی ئەنجومەنی زانكۆ لەنهۆمی دووەمی سەرۆكایەتی زانكۆ لەرێگەی لیژنەیەكەوە چاوپێكەوتنیان لەگەڵ دەكرێت و پێویستە خوازیاران لەكاتی دیاریكراودا ئامادەبن بەپێچەوانەوە دەرفەتی چاوپێكەوتن دووبارە ناكرێتەوە.
زانكۆی راپەڕین، گرانتێكی ئیراسموس پڵەسی بەدەستهێناوە، كە پڕۆگرامەكە لەلایەن زانكۆی (Powiślański University) لەوڵاتی پۆڵەندا سەرپەرشتیدەكرێت، لەپڕۆگرامەكەدا (4) خوێندكار لەكۆلێژەكانی پەرستاری و پەروەردەو پەروەردەی بنەڕەت وەردەگیرێن و (1) ستافی وانەبێژی یان فەرمانبەر بەپێی مەرج و رێنماییەكان لەسەر ئاستی زانكۆ بەشداری دەكەن لەدوای كاندیكردنیان لەلایەن لیژنەی چاوپێكەوتنەوە.
بۆ وردەكاری و زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژەكە و مەرج و رێنماییەكان كلیك لەم لینكە بكەن:
https://www.uor.edu.krd/news/recent-news/3840-raperin-university-has-received-a-new-erasmus-grant?fbclid=IwAR0DV1VgBhrZsE00BUoOvqZgzho6Qsn4-y2AwrR4SnyOnvq5FP7sp7E3Vwo