University of Raparin Logo

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت

ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆ و ئەنجومەنی فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت سەبارەت بە پڕۆسەی جێبەجێکردن(ڕاهێنان) کە خوێندکارانی قۆناغی چوارەم ساڵانە وەک پێداویستییەک بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس ئەنجامی دەدەن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی پەککەوتنی پڕۆسەی خوێندن لە خوێندنگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، خوێندکاران نەیانتوانیوە پڕۆسەی ڕاهێنان ئەنجام بدەن، بە لەبەرچاوگرتنی باردۆخی هەرێم و چارەسەرێک بۆ ئەم گرفتە ئەنجومەن بڕیاریدا :
ئەم پڕۆسەیە لە ڕێگەی ئەنجامدانی سیمینار لەلایەن خوێندکارەوە لە گروپەکەی خۆیدا ئەنجام بدرێت، ئەمەش لەڕێگەی هەڵبژاردنی بابەتێک دەبێت لە بابەتەکانی پڕۆگرامی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە دا کە لەگەڵ پسپۆڕی خۆی یەک بگرێتەوە و لە ژێر چاودێری لیژنەیەک کە پێکدێت لە سێ مامۆستا (دوو مامۆستا بۆ هەڵسەنگاندنی لایەنی زانستی و مامۆستایەک بۆ هەڵسەنگاندنی لایەنی پەروەردەیی.

بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی چوارەم لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت ئاگادار دەکەینەوە کە بە مەبەستی هەماهەنگی سەردانی سەرۆکایەتی بەشەکانیان بکەن . ڕاگرایەتی فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت