University of Raparin Logo

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە زانکۆی ڕاپەڕین لە وادەی خۆیان ئەنجامدەدەرێن

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆمان لە سەرجەم فاکەڵتی و کۆلێژ و بەشەکان دەکاتەوە، کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ/خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦)  لە وادەی خۆیان ئەنجامدەدەرێن و بەهیچ شێوەیەک دواناخرێن.

بەپێی ساڵنامەی خوێندنی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٦/٥/٢٨ وەک یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ/خولی یەکەم دیاریکراوە لە سەرجەم فاکەڵتی و کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆکە .

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین