University of Raparin Logo

ڕوونکردنەوەی زانکۆی ڕاپەڕین لەبارەی پشووی (۱)ی ئایار

 سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت ڕۆژی یەکشەممە ۲۰۱٦/٥/۱ دەوامی فەرمی لەسەرجەم فاکەڵتی و کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆکە  دەبێت و پشوی فەرمی نایانگرێتەوە، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی خوێندکاران و تەواوکردنی مەنهەجی ساڵی خوێندنیان.

ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم ڕۆژی یەکشەممە ۲۰۱٦/٥/۱ ی بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوە، وەک پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت ڕاگەیاند، بەڵام لەم ڕۆژەدا دەوام ئاسایی دەبێت لە زانکۆی ڕاپەین، بۆیە داوا لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەکەین پابەندبن بە دەوامی ئاساییان.

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین