University of Raparin Logo

ڕێنماییەكانی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ (بەیانیان و ئێواران)

لەگەڵ هاتنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندنی (2016-2015) . لیژنەی تاقیكردنەوەكان هیوای سەركەوتن بۆ گشت خوێندكاران دەخوازێت و خوێندكارە بەڕێزەكان ئاگادار دەكاتەوە لەم ڕێنماییانەی خوارەوە:
1.    تاقیكردنەوەكانی خوێندکارانی بەیانیان کاتژمێر ٠٩:٠٠ و تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی ئێواران كاتژمێر (4)ی ئێوارە دەست پێ‌دەكات، پێویستە          10 خولەک پێش دەستپێكردنی تاقیكردنەوە خوێندكار لە هۆڵی تاقیكردنەوە ئامادەبێت. دوای ئەو ماوەیە بەهیچ شێوەیەك خوێندكار ناكرێتە ژوورەوە.

2.    پێویستە هەموو خوێندكارێك ناسنامەی زانكۆ لەگەڵ خۆیدا بهێنێت . بەبێ‌ ناسنامە هیچ خوێندكارێك نایەتە هۆڵی تاقیكردنەوەوە. هەرخوێندكارێك لەو بوارە گرفتی هەیە پێش وەختە پێویستە لەتۆمارگا چارەسەری بكات.
3.    بە هەموو شێوەیەك هێنانی مۆبایل بۆ ناو هۆڵی تاقی كردنەوە قەدەغەیە .
4.    نابێت خوێندكار هیچ شتێك كە پەیوەندی بە بابەتی تاقیكردنەوە هەبێت یان نەبێت لەگەڵ خۆی بیباتە ناو هۆڵی تاقیكردنەوە.
پێویستە خوێندكار دڵنیابێت لە دانیشتنی لە شوێنی دیاریكراوی خۆی بە پێی نەخشە و هێڵكاری هۆڵەكە.
5.    وەڵامدانەوەی پرسیارەكان تەنها بە قەڵەمی جاف ( شین یان ڕەش ) دەبێت ، قەڵەمی رەصاص بەكارنایەت لەكاتی بەكارهێنانی دا بە گزیكاری لەقەڵەم دەدرێت.
6.    نوسینی ناوی سیانی و قۆناغ و بەش و كۆدی تاقیكردنەوە بەشێوەیەكی جوان و ڕوون و ئاشكرا بە پێنوسی جاف ( تەنها شین یان ڕەش ) ، هەروەها تەنها ناوی خۆی لەسەر لاپەڕەی پرسیارەكاندا بنووسێت بە قەڵەم جاف.
7.    نابێت بە هیچ جۆرێك نووسین و نیشانكردن لەسەر بەرگ و ناوەوەی دەفتەردا هەبێت. وە بەمەبەستی ڕازاندنەوەی وەڵام نابێت خەتی جۆراوجۆر بكێشرێت یان بەنووسین بنووسرێت ( وەڵامی پرسیاری ....)، وە بەكار هێنانی (لاك) بۆ سڕینەوە قەدەغەیە.
8.    تا تێپەڕبوونی نیو كاتژمێر بەسەر تاقیكردنەوەكەدا، هیچ خوێندكارێك بۆی نییە لە هۆڵی تاقیكردنەوە بێتە دەرەوە.
9.    نابێت هیچ پێداویستییەكی تاقیكردنەوە لە نێوان خوێندكاران ئاڵ وگۆڕ بكرێت.
10.    هەر خوێندكارێك هەوڵدانی بۆ غەش لەسەر ساغ بێتەوە, ئەوا فصل دەكرێت و لە هەموو وانەكان بە كەوتوو هەژمار دەكرێت.
11.    بەهیچ جۆرێك تاقیكردنەوەكان دوا ناخرێن، ( وە لەكاتی ڕوودانی هەر پشوویەكی ڕەسمی چاوەڕوان نەكراودا, ,ئەوا هەر تاقیكردنەوەیەك بەپێ‌ی پشووەكە ڕۆژێك دەچێتە دوا ...)
12.    جگەرەكێشان بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
13.    پاراستنی بێ‌دەنگی هۆڵی تاقیكردنەوەكان ئەركی سەرشانی هەموو خوێندكارێكە , بەپێچەوانەوە خوێندكار خۆی بەرپرسیارە .
14.    هەرخوێندكارێك زیاتر لە دوو جار لەلایەن چاودێری هۆڵەكەوە ئاگاداركرایەوە لەسەر جموجۆڵی نەگونجاو دەفتەری تاقیكردنەوەكەی لێ وەردەگیرێتەوە.
15.    خوێندكار دوای تەواو بوونی تاقیكردنەوەكان پێویستە هۆڵ و مەمەڕەكانی تاقیكردنەوەكان جێ بێڵێ‌ و بچێتە دەرەوەی بینای فاكەڵتی .
16.    پێویستە خوێندكار جل و بەرگ و پیڵاوەكانی فەرمی بن (لەپێكردنی نەعل و لەبەركردنی شەروال قەدەغەیە). لەگەڵ هیوای سەركەوتن
لیژنەی تاقیکردنەوەکانی بەیانیان و ئێواران