University of Raparin Logo

كەمگیری گشتی ( نهێنی ) بۆ پڕۆژەی ( دابینكردنی كەل و پەلی پێویست بۆ بینای فاكەڵتی زانست و زانستە پزیشكیەكان)

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ لیژنەی ناوەندی پەرەپێدانی زانكۆ ئاگاداری گشت پێشانگا و كۆمپانیاکانی (ناوخۆیی و بیانی) دەكاتەوە، ئەوانەی لەبواری "ئەساس"دا کاردەکەن و خاوەنی مۆڵەتی كاركردنن، زانکۆمان هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی كەمگیری گشتی ( نهێنی ) بۆ پڕۆژەی ( دابینكردنی كەل و پەلی پێویست بۆ بینای فاكەڵتی زانست و زانستە پزیشكیەكان )، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەكان بكات، بەمەبەستی كڕینی وێنەیەك لە تەندەر و مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (50) پەنجا دۆلاری ئەمریكی كە  ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ڕۆژنامەکان دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.

١- ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی (٢٠١٦/٦/١٦) دەستپێدەكات تا بەرواری (٢٠١٦/٦/٢٩) كۆتایی دەوام .

٢- دوا كات بۆ گەڕانەوەی تەندەر ڕۆژی (٢٠١٦/٧/٣) كاتژمێر(9:30)ی پێش نیوەڕۆیە، هیچ تەندەرێ دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێ و صندوقی تەندەر دادەخرێت، هەمان بەروار كاتژمێر (10:00)پێش نیوەڕۆ تەندەرەكان دەكرێنەوە و ئاشكرا دەكرێن بە ئامادەبوونی نوێنەری بەشداربوان، وە تەندەرەكان دەبێت بگەڕێندرێنەوە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان لە سەرۆكایەتی زانكۆ نهۆمی زەمینی.

مەرجەكانی بەشداریكردن :

١- كۆمپانیا یان پێشانگا مۆڵەتی تایبەت بە بواری ئەساسی هەبێت لەكاتی داواكردنی تەندەر وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن) لەگەڵ خۆی بێنێت.

٢- هێنانی بارمتەی سەرەتایی بە بڕی ( ٢٥٠٠) دوو هەزار و پێنج سەد دۆلاری ئەمریكی بە چەكی پەسەند كراو یان (خطاب ضمان) یان نەختینەیی بە دانانی لە بەرێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان لە كاتی گەڕانەوەی تەندەردا.

٣- ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرەی لە دەرەوەی هەرێمن پشتگیری تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەبێت.

٤- زانكۆمان پابەند نیە بە كەمترین نرخ.

٥- ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (90) ڕۆژە لەبەرواری كردنەوەی تەندەرەوە.

٦- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوادەخرێت.

 

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ لیژنەی ناوەندی پەرەپێدانی زانكۆ