University of Raparin Logo

کردنەوەی تەندەرەکانی پڕۆژەی ( دابینكردنی كەل و پەلی پێویست بۆ بینای فاكەڵتی زانست و زانستە پزیشكیەكان)  بۆ دوای پشووەکانی جەژن دواخرا

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ لیژنەی ناوەندی پەرەپێدانی زانكۆ، ئاگاداری ئەو كۆمپانیا و پێشانگایانە دەكاتەوە کە وێنەیەک له تەندەری پڕۆژەی ( دابینكردنی كەل و پەلی پێویست بۆ بینای فاكەڵتی زانست و زانستە پزیشكیەكان ) کڕیوە ، بەهۆی هاتنە پێشەوەی پشووەکانی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان کردنەوەی تەندەرەکانی پڕۆژەکە دواخرا بۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۷/۱۰ ، بۆ ئاگاداری گشت لایەک .

تێبینی / ڕۆژی یەکشەممە ۲۰۱٦/۷/۱۰ كاتژمێر (10:00)ی پێش نیوەڕۆ تەندەرەكان دەكرێنەوە و ئاشكرا دەكرێن بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا بەشداربووەکان.

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ لیژنەی ناوەندی پەرەپێدانی زانكۆ