فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەین ئاگادارى مامۆستایانی میلاکی وەزارەتی پەروەردە دەکاتەوە، ئەوانەی خوازيارن درێژە بەخوێندن بدەن لە خوێندنى ئێوارانی زانکۆی ڕاپەڕین، دەتوانن له ڕێكه‌وتى ۲۰۱٦/۷/۱۷ وە تا ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۹/۱۷ سەردانی فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری خوێندن .
بەشەکانی خوێندنی ئێواران بریتین لە (کوردی ، عەرەبی ، بیرکاری ، زانستی گشتی)
تێبینی :
دابەشکردنی فۆڕم لە هەفتەدا تەنیا لە ڕۆژانى (شه‌ممه تا چوارشه‌ممه) كاتژمێر (٤-۷)ى ئێواره ده‌بێت.
بۆ وه‌رگرتنى فۆڕم پێويسته خوازيار ناسنامه‌ى مامۆستايه‌تى ياخود پشتگيرى خوێندنگاكه‌ى لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
هه‌روه‌ها له كاتى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى فۆڕم پێویستە خوازيار ئه‌م پێداويستييانه‌ى خواره‌وه له‌گەڵ فۆڕمەکە هاوپێچ بکات:
1- کۆپی فه‌رمانى كارگێڕى يه‌كه‌م دامه‌زراندن.
2- پشتگيرى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى په‌روه‌رده‌كه‌ى.
3- بڕوانامه‌ى ڕه‌سه‌ن (ته‌صديقكراو).
4- بڕوانامه‌ى به‌شى په‌يوه‌نديدار (پسپۆڕيه‌كه‌ى).
5- كۆپی ناسنامه‌ى بارى كه‌سيه‌تى (هوية).
6- كۆپی ره‌گه‌زنامه (الجنسية).
7- كۆپى كارتى زانيارى.
8- شه‌ش (6) وێنه‌ى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ.
بۆ بینینی ڕێبەری وەرگرتن کلیک لەم بەستەرە بکە