به‌شى زانستى كۆمپيوته‌ر لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگادارى فێرخوازانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکاتەوە، له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستی و دانه‌بڕانی فێرخوازان له ڕێگاى زانست و پەرەپێدانی تواناکانیان، هه‌ڵده‌ستێت بەكردنه‌وه‌ى خولێکی هاوینە بۆ فێربوونى دوو بابەت له بابه‌ته زۆر باو و به‌كارهاتووه‌كانى بوارى زانستی كۆمپيوته‌ر بۆ ماوه‌ى چوار هه‌فته له به‌روارى ٢٠١٦/٨/١ تا به‌روارى ٢٠١٦/٨/٢٤، خولەکە لە ڕۆژی دوو شەممە ٢٠١٦/٨/١ دەستپێدەکات، لە ڕۆژی چوار شەممە ٢٠١٦/٨/٢٤ كۆتایی دێت.
له هه‌فته‌يه‌كدا تەنیا (٣) ڕۆژ وانه ده‌خوێندرێت ئەویش ڕۆژانى (دوو شەممه و سێ شەممه و چوار شه‌ممه) کاتژمێر (۹)ی سەرلەبەیانی دەستپێدەکات، هه‌ر وانه‌يه‌ك (٢ بۆ ٣) كاتژمێر دەخایەنێت و هه‌موو وانه‌كان به‌شێوه‌ى پڕاكتيكى ده‌خوێندرێن.
بابه‌ته‌كانى خوله‌كه:
یەکەم: خولى فێربوونى زمانى (CSharp):
أ- سه‌ره‌تايه‌ك دەربارەی زمانى (CSharp) و فێربوونى چۆنيه‌تى پڕۆگرام نوسين به‌م زمانه.
ب- چۆنيه‌تى دروستكردن و به‌كارهێنانى (WindowsForms) و زياد كردن و به‌كارهێنانى (Control). واتا ئيش كردن له‌سه‌ر (GUI) به زمانى (CSharp).
ج- به‌ستنه‌وه‌ى زمانى (CSharp) به داتابه‌يسى (SQL Server) بۆ ئەنجامی کردارە سەرەکیەکانی وەکو (پاشەکەوت، وەرگرتنەوە، نوێکردنەوە، سڕینەوە)ی زانیاری.
دووەم: خولى فێربوونى زمانى (Web Programming):
أ- فێربوونی بنچینەکانی (HTML5) و (CSS3) .
ب- فێڕبوونی بنچینەکانی (JAVASCRIPT) و (JQUERY) .
ت- فێربوونی بنچینەکانی پڕۆگرام نووسین بە زمانی (PHP) لەگەڵ بەستنەوەی بە داتابەیسی (MYSQL) بۆ ئەنجامی کردارە سەرەکیەکانی وەکو (پاشەکەوت، وەرگرتنەوە، نوێکردنەوە، سڕینەوە)ی زانیاری.
تێبينى:
1- خولەکە بێ بەرامبەرە.
2- پێویستە خوازیار سەرەتایەک دەربارەی یەکێک لە زمانی پڕۆگرامسازی بزانێت.
3- له كۆتايى خوله‌كه‌دا پێويسته خوێندكار پڕۆژه‌يه‌ك ئاماده بكات له ماوه‌يه‌كى دياريكراودا كه له‌لايه‌ن سه‌رپه‌رشتيارانى خوله‌كه‌وه بۆى ديارى ده‌كرێت.
4- بۆ به‌شداريكردن و ناونوسين سه‌ردانى به‌شى زانستى كۆمپيوته‌ر بكه‌ن له زانكۆى ڕاپه‌ڕين/ بيناى فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت، ناونوسين له به‌روارى (٢٠١٦/٧/١٨) ده‌ست پێده‌كات تا به‌روارى (٢٠١٦/٧/٣١) به‌رده‌وام ده‌بێت، ڕۆژانى يه‌ك شه‌ممه تا چوار شه‌ممه له كاتژمێر (٩)ى سه‌ر له به‌يانى تا كاتژمێر (۱۲).
5- ژمارەی بەشداربووان (کورسی) خولەکە دیاریکراوە.
سه‌په‌رشتيارانى خول:
هونه‌ر ابوبكر احمد
ڕابه‌ر عمر محمد