سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری بەڵێندەران و کۆمپانیا "ناوخۆیی و بیانییەکان" دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردن لەو بورەدا، زانکۆمان هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی ( کەمگیری کراوە نهێنی ) بەمەبەستی بەکرێدانی کافتریای (فاکەڵتی زانست و فاکەڵتی پەروەردەی بنەٌٌٌڕەت) هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەر و مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (٣٥٠٠٠) سی و پێنج هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ڕۆژنامەکان دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندە .
تێبینی/
1-ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی (٢٠١٦/٨/١٤) دەستپێدەكات تا بەرواری (٢٠١٦/٨/٣٠) كۆتایی دەوام .
2-دوا بەروار بۆ گەڕانەوەی تەندەری هەردوو پڕۆژەكە (٢٠١٦/٩/٤) دەگەرێنرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان، هیچ تەندەرێ دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێ و صندوقی تەندەر دادەخرێت، و دوا كات بۆ گەڕاندنەوەو كردنەوە بۆ هەر یەكێكیان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
أ-دوا كات بۆ گەڕاندنەوەی تەندەری بەکرێدانی کافتریای (فاکەڵتی زانست ) كاتژمێر (٩:٣٠) ی سەرلەبەیانی دەبێت، وە لە هەمان كاتدا دەكرێتەوەو ئاشكرا دەكرێت بە ئامادەبوونی نوێنەری كۆمپانیاكان.
ب-دواكات بۆ گەڕاندنەوەی تەندەری بەکرێدانی کافتریای (فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت ) كاتژمێر (١١:٣٠) ی پێش نیوەڕۆ دەبێت، وە لەهەمان كاتدا دەكرێتەوەو ئاشكرا دەكرێت بە ئامادەبوونی نوێنەری كۆمپانیاكان.
3- بۆ وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەر کارەکان سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكەن.
مەرجەكانی بەشداریكردن :
1-پێوستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت یان مۆڵەتی كاركردنی لەمبارەوە هەبێت، لەكاتی داواكردنی تەندەر وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن) لەگەڵ خۆی بێنێت.
2-هێنانی بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (2,000,000) "دوو ملیۆن" دیناری عێراقی بە (چەكی پەسەند كراو یان "خطاب ضمان" لە كاتی گەڕانەوەی تەندەردا و كارپێكراو بێت تا (٢٠١٦/١١/١٧).
3-ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی لە دەرەوەی هەرێمن پشتگیری تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانیان هەبێت.
4-زانكۆمان پابەند نیە بە كەمترین نرخ.
5-ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (٤٥) ڕۆژە لەبەرواری كردنەوەی تەندەرەوە.
6-هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.
7-بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت www.raparinuni.org وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.