فاکەڵتى زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم ئەو پاڵێوراوانە دەکاتەوە، کە لە دەوامی ئێواران وەرگیراون بۆ خوێندنى ساڵى ٢٠١٦-٢٠١٧، پێویستە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٠١٦/۸/۱٦ تاوەکو ٢٠١٦/٩/١)، ڕۆژانە لە کاتژمێر (٤:٠٠ بۆ ٧:٠٠ )ى ئێوارە، سەردانى تۆمارگاى فاکەڵتى زانستەمرۆڤایەتیەکان/ ئێواران – زانکۆى ڕاپەڕین بکەن، بەمەبەستى پەیوەندى کردن (مباشرة).
تێبینی / پاڵێوراو دەبێت لە رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە کاتژمێر ( ٤ بۆ ٧ )ی ئێوارە سەردانی تۆمارگای فاکەڵتی بکەن بە مەبەستی پەیوەندیکردن، دوا بەروار بۆ ناو تۆمارکردن (٢٠١٦/٩/١) دەبێت .
١ - نوێنەی "معاملات" پشت سپی (٦) دانە.
٢- کۆپی ناسنامەی باری شارستانی (ڕەنگاو ڕەنگ)
٣- کۆپی ڕەگەزنامە "الجنسیة" (ڕەنگاو ڕەنگ)
٤- کۆپی کۆبۆنی خۆراک "فۆڕم" (ڕەنگاو ڕەنگ)
٥- کۆپی کارتی زانیاری "ئەگەر نەبوو پشتگیری نیشتەجێ بوون"
٦- کۆپی پاسپۆرت "ئەگەر هەبێت
٧- کۆپی بڕوانامەی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی "پەسندکراو لەلایەن پەروەردەوە" بۆ ئەم مەبەستە لە هۆبەى تۆمارى فاکەڵتى پشتگیرییان بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەى بڕوانامەیان پێ بدرێت.
٨- پڕکردنەوەی فۆڕمی بەڵێن نامەى یاسایی زانکۆ، بۆ ئەم مەبەستە خوێندکاران دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی / زانکۆی ڕاپەڕین، بەڵێن نامە پڕبکەنەوە.
٩- یەک فایل، ڕەنگەکان بەپێی بەشەکان بەم شێوەیە :
ا- یاسا (پرتەقاڵى) ب- کارگێڕى (زەرد) ج- مێژوو (سوور) د- جوگرافیا (شین)
١٠ وەصڵى قیستى یەکەم، کە لەهۆبەى ژمێریارى فاکەڵتیمان ئەنجام دەدرێت بەم شێوەیە :
ژ |
بەش |
کۆى کرێى خوێندن بۆ یەک ساڵ |
قیستى یەکەم (کاتى پەیوەندى کردن) |
قیستى دووەم (٢٠١٧/١/١) |
قیستى قیستى سێیەم ٢٠١٧/٤/١ |
١ |
یاسا |
2,000,000 |
5,00,000 |
750,000 |
750,000 |
٢ |
کارگێڕى |
1,500,000 |
500,000 |
500,000 |
500,000 |
٣ |
مێژوو |
1,300,000 |
500,000 |
400,000 |
400,000 |
٤ |
جوگرافیا |
1,300,000 |
500,000 |
400,000 |
400,000 |
فاکەڵتى زانستەمرۆڤایەتیەکان / هۆبەى تۆمار/ ئێواران
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ناوی سەرجەم پاڵێوراوان کە لە دەوامی ئێواران وەرگیراون