فاکەڵتى پەروەردە/ زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم ئەو پاڵێوراوانە دەکاتەوە، کە لە دەوامی ئێواران وەرگیراون بۆ خوێندنى ساڵى ٢٠١٦-٢٠١٧، پێویستە لە ڕێکەوتی (٢٠١٦/۸/٢١ تاوەکو ٢٠١٦/٩/١٠)، ڕۆژانە لە کاتژمێر (٤:٠٠ بۆ ٧:٠٠ )ى ئێوارە، سەردانى تۆمارگاى فاکەڵتى پەروەردە/قەڵادزێ بکەن، بەمەبەستى پەیوەندى کردن (مباشرة).
تێبینی / پاڵێوراو دەبێت لە رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە کاتژمێر ( ٤ بۆ ٧ )ی ئێوارە سەردانی تۆمارگای فاکەڵتی بکەن بە مەبەستی پەیوەندیکردن، دوا بەروار بۆ ناو تۆمارکردن (٢٠١٦/٩/١٠) دەبێت .
پێداویستییەکانی خوێندکار بۆ پەیوەندیکردن :
١ - وێنەی "معاملات" پشت سپی (٦) دانە.
٢- کۆپی ناسنامەی باری شارستانی (ڕەنگاو ڕەنگ)
٣- کۆپی ڕەگەزنامە "الجنسیة" (ڕەنگاو ڕەنگ)
٤- کۆپی کۆبۆنی خۆراک "فۆڕم" (ڕەنگاو ڕەنگ)
٥- کۆپی کارتی زانیاری "ئەگەر نەبوو پشتگیری نیشتەجێ بوون"
٦- کۆپی پاسپۆرت "ئەگەر هەبێت
٧- کۆپی بڕوانامەی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی "پەسندکراو لەلایەن پەروەردەوە" بۆ ئەم مەبەستە لە هۆبەى تۆمارى فاکەڵتى پشتگیرییان بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەى بڕوانامەیان پێ بدرێت.
٨- پڕکردنەوەی فۆڕمی بەڵێن نامەى یاسایی زانکۆ، بۆ ئەم مەبەستە خوێندکاران دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی / زانکۆی ڕاپەڕین، بەڵێن نامە پڕبکەنەوە.
٩- یەک فایل بۆ هەڵگرتنی مامەڵەکانی.
١٠- پشکنینی گروپی خوێن .
١١- وەصڵى قیستى یەکەم، کە لەهۆبەى ژمێریارى فاکەڵتی پەروەردە ئەنجام دەدرێت بەم شێوەیە :
ژ |
بەش |
کۆى کرێى خوێندن بۆ یەک ساڵ |
قیستى یەکەم (کاتى پەیوەندى کردن) |
قیستى دووەم (٢٠١٧/١/١) |
قیستى قیستى سێیەم ٢٠١٧/٤/١ |
١ |
کوردی |
1,300,000 |
5,00,000 |
400,000 |
400,000 |
٢ |
عەرەبی |
1,300,000 |
500,000 |
400,000 |
400,000 |