بەشی زمانی عەرەبی/ فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری ئەو دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەکاتەوە، ئەوانەی خوازیارن لەم بەشی زمانی عەرەبی وەربگیرێن پێوسستە پابەندی ئەم مەرج و ڕێنماییانەی لای خورەوە بن .
یه‌كه‌م: پێویسته خوێندكار ده‌رچووی پۆلی (١٢)ی ئاماده‌ییه‌كانی هه‌رێم (لقی زانستی و وێژه‌یی) بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ یان ٢٠١٥-٢٠١٦ بێت.
دووه‌م: ته‌مه‌نی خوێندکار له ٣٠ ساڵ زیاتر نه‌بێت.
سێیه‌م: كۆنمره‌ی ئاماده‌یی ٦٠% كه‌متر نه‌بێت.
چواره‌م: ده‌رچووانی ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ له هیچ زانكۆیه‌كی حكومی و تایبه‌ت وه‌رنه‌گیرابێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڵێننامه پڕ ده‌كاته‌وه.
پێنجه‌م: بۆ پێشبڕكێی وه‌رگرتن نمره‌ی خوێندکار بۆ وانه‌ی (زمانی عه‌ره‌بی) پۆلی ١٢ له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت.
شه‌شه‌م: خوێندكار ده‌رچووی خولی یه‌كه‌م بێت یان دووه‌م ده‌توانێ داواكاری پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ده‌رچووی خولی دووه‌م پێویسته دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كانی خولی دووه‌م به زووترین كات نمره‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
حه‌وته‌م: فۆرمی تایبه‌ت به‌م شێوازی وه‌رگرتنه دابه‌شده‌كرێت تا به‌رواری ٢٠١٦/٨/٢٤، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خوازیار ده‌توانێ سه‌ردانی ژووری (تۆمار) بكات له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت.
هه‌شته‌م: خوازیار ته‌نها مافی هه‌یه له یه‌ك زانكۆ و له‌یه‌ك به‌ش داواكاری پێشكه‌ش بكات.
نۆیه‌م: ده‌رچووانی ئاماده‌ییه‌كانی هه‌رێم بۆ ساڵانی پێشووتر، ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و پێشبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر رێژه‌ی پارالێل به ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی پاڕالێل له نمره‌و ته‌مه‌ندا.
ده‌یه‌م: لیژنه‌ی زانستی به‌ش تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامده‌دات بۆ خوازیاران كه رێژه‌ی (٤٠%) له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌بێت و رێژه‌ی (٦٠%) له‌سه‌ر كۆنمره‌ی پۆلی ١٢ده‌بێت.
یازده‌یه‌م: تاقیكردنه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت له نیوان ٢٠١٦/٨/٢٨ بۆ ٢٠١٦/٩/١، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته خوازیار سه‌ردانی به‌شی په‌یوه‌ندیدار بكات.
دوازدیه‌م: خوازیار چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام ده‌دات له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كی پسپۆر بۆ دیاریی كردنی شیاوی خوێندكار بۆ ئه‌و به‌شه‌ی كه داواكاری پێشكه‌ش كردووه.
سێزده‌یه‌م: ئه‌نجامه‌كان له به‌رواری ٢٠١٦/٩/١٨ راده‌گه‌یه‌نرێن.
چوارده‌یه‌م: ئه‌و خوێندكاره‌ی له سیستمی (وه‌رگرتنی راسته‌وخۆ) وه‌رده‌گیرێت، مافی پێشكه‌ش كردنی داواكاری له رێگه‌ی (زانكۆلاین) نامێنێت.