بەشی زمای عەرەبی لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە فۆڕمی شێوازی وەرگرتنی ڕاستەوخۆییان لە بەشەکە پڕکردۆتەوە، تاقیکردنەوەی زانستی ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۹/٥ کاتژمێر (۸:۳۰)ی سەرلەبەیانی لەبینای فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجام دەدرێت، هەروەها چاوپێکەوتنی لیژنەی پسپۆڕ لە گەڵ خوێندکاران ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۹/٦ کاتژمێر (۹:۰۰)ی سەرلەبەیانی دەبێت .
ڕاگرایەتی پەروەردەی بنەڕەت
بەشی زمانی عەرەبی/ بەیانیان