بەشی سامانی ئاژەڵ لە زانکۆی ڕاپەڕین، بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) ئاگاداری هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە (بەشی سامانی ئاژەڵ) دەکاتەوە، ئەوانەی خوازیارن بەشێوەی (وانەبێژ یان سەردان) لە تاقیگەکانی ئەو بەشە وەک سەرپەرشتیاری تاقیگەیی وانە بەخوێندکاران بڵێنەوە، دەتوانن داواکاری پیشکەش بکەن بە مەبەستی وەرگرتن.
مەرجەکانی پێشکەشکردن:
١ - پێویستە خوازیار هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە بەشی (سامانی ئاژەڵ)
۲-پێویستە خوازیار لە ڕیزبەندی (۱-۱۰) ی دەرچووانی بەشەکەیدا بێت .
۳- تەمەنی خوازیار لە (۳۰) ساڵ زیاتر نەبێت.
٤-پێشتر لە هیچ دامەزراوەیەکی حکومی دانەمەزرابێت .
پێداویستییەکانی پێشکەشکردن:
-کۆپی ناسنامەی باری شارستانی
-بڕوانامەی خوازیار (بەکالۆریۆس)
- (سی ڤی)
پێداویستیەکان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.