پشت به‌ستن به نوسراوى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى زانكۆ به ژماره (١٢٩) له (٢٠١٦/٤/١٨) كه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاتى به‌رێز سه‌رۆكى زانكۆ هه‌روه‌ها پاڵپشت به مادده‌ى (٢٦ / برِگه‌ى دووه‌م / أ+ب له رێنمایى جێبه‌جێكردنى گرێبه‌ستكردنى حكومى ژماره (٢)ى ساڵى ٢٠١٦ ، وه دوا به دواى بانگه‌وازى پرۆژه‌كانى:
١-بانگه‌وازى ژماره (٢٠١٦/٦-٢٠١٧) بۆ پرۆژه‌ى (دابینكردنى (٥٠) مێگابایت خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت بۆ زانكۆى رِاپه‌رِین).
٢-بانگه‌وازى ژماره (٢٠١٦/١-٢٠١٧) بۆ جاری دووه‌م بۆ پرۆژه‌كانى (پاككردنه‌وه‌ی دوو بینای به‌شه ناوخۆیی زانكۆمان له رِانیه و یه‌ك له‌قه‌لآدزێ به‌جیا ،كارپێكردن و چاككردنه‌وه‌ى ئامێره كاره‌بایى و میكانیكیه‌كان و ساردى و گه‌رمى دوو به‌شه ناوخۆیى له رِانیه و یه‌ك له‌قه‌ڵادزێ به‌یه‌كه‌وه).
له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى زانكۆ و به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه برِیارماندا به:-
١-درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى بانگه‌وازى ته‌نده‌رى دابینكردنى (٥٠) مێگابایت خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت، واته درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى بردنى ته‌نده‌ر بۆ به‌روارى (٢٠١٦/٩/٢٨) كۆتایى ده‌وام، وه گه‌راندنه‌وه‌ى له به‌روارى (٢) كاتژمێر (٢٠١٦/١٠/٢)سه‌رله‌به‌یانى و هه‌مان كات و به‌روار ته‌نده‌ره‌كه ده‌كرێته‌وه.
٢-درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى بانگه‌وازى ته‌نده‌ره‌كانى (كارپێكردن و چاككردنه‌وه‌ى ئامێره كاره‌بایی و میكانیكیه‌كان و ساردى و گه‌رمى دوو به‌شه ناوخۆیی له رِانیه و یه‌ك له قه‌ڵادزآ) واته درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى بردنى ته‌نده‌ر بۆ به‌روارى (٢٠١٦/٩/٢٨) كۆتایى ده‌وام، وه گه‌راندنه‌وه‌ى له به‌روارى (٢٠١٦/١٠/٣) كاتژمێر (١٠)سه‌رله‌به‌یانى و هه‌مان كات و به‌روار ته‌نده‌ره‌كه ده‌كرێته‌وه.
٣-درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى بانگه‌وازى ته‌نده‌رى ( پاككردنه‌وه‌ى دوو بیناى به‌شه ناوخۆیی له رِانیه و یه‌ك له قه‌ڵادزێ) واته درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى بردنى ته‌نده‌ر بۆ به‌روارى (٢٠١٦/٩/٢٨) كۆتایى ده‌وام، وه گه‌راندنه‌وه‌ى له به‌روارى (٢٠١٦/١٠/٣) كاتژمێر (١١)سه‌رله‌به‌یانى و هه‌مان كات و به‌روار ته‌نده‌ره‌كه ده‌كرێته‌وه.