بەهۆی دەستپێکی ساَلی نوێی خوێندن و نزیک بوونەوەی وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشە جیاوازەکانی زانکۆمان و بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەلە یاساییەکانیان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ئەم ڕوونکردنەوە و زانیارییەی خوارەوەتان پێڕادەگەییەنین:
1- هەر خوێندکارێک کە لە زانکۆمان وەردەگیرێت پێویستە دەستەبەری (کفالە) و بەَلێننامەی گشتی هەبێت کە وێنەیەکی هاوپێچی نوسراومانە و وێنەیەکی لە سایتی زانکۆمان بەشی بەرێوەبەرایەتیمان دانراوە.
2- هەریەک لەم مامەڵانەی خاَلی ( 1 ) پێویستە لە لایەن فەرمانبەرانی بەشەکانەوە پڕبکرێتەوە بە ( 3 ) وێنە و وێنەیەکی کۆپی (پێناسی کەسی یان رەگەزنامە یان پاسپۆرت یان هەر پێناس و بەلگَەیەکی تری فەرمی)ی هاوپێچ بێت.
3- بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان و دروست نەبوونی جەنجاَلی، بەخشتەیەک چەند ڕۆژێک دیاری دەکرێت بۆ هەر فاکەَلتییەک بۆ ڕایکردنی ئەم مامەڵانە و بە نوسراو بەشەکان ئاگادار دەکرێنەوە پێشوتر، پێویستە پێش هاتنی لیژنەمان فۆڕمەکان پڕکرابنەوە لە لایەن فەرمانبەرانی بەشەکانەوە، ئەگەر دوای ئەو بەروارەی بۆیان دیاریکراوە خوێندکاری تر وەرگیرا لەلایەن بەشەکانەوە فۆرمەکانیان بۆ پر دەکرێتەوە و لە بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی مامەَلەکانیان بۆ تەواو دەکرێت.
4- بەلێَنامەی چوار خالێ هاوپێچی نوسراومان بۆ خوێندکارانی (پاراَلێل + ئێواران)ە.
5- بەلێَنامەی پێنج خالێ هاوپێچی نوسراومان بۆ خوێندکارانی (بەیانیان)ە.
6- دەستەبەری دارایی پێویستە بۆ گشت خوێندکاران پڕ بکرێتەوە کە لە زانکۆمان وەردەگیرێن، هەر خوێندکارێک دەبێت کەفیلێک لەگەڵ خۆی بهێنێت و پشتگیری ئەو دامەزراوە و فەرمانگەیەی پێبێت کە فەرمانبەرە تیایدا و ئاراستەی سەرۆکایەتی زانکۆمان/ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی بکرێت بە شێوەیەک کۆی موچەی کەفیل لە سالێَکدا بکاتە ئەو بڕەی بۆی دەبێتە کەفیل.
7- سەبارەت بە بڕی پارەی دەستەبەری بەپێ ی جۆری خوێندن لە زانکۆمان دەگۆرێت، وەکو خوێندنی بەیانیان بری دەستەبەریەکەی ( 3.000.000 ) دینارە و پێویستە کەسێک دەستەبەری خوێندکار بکات بەو برە، وە خوێندنی پارالێَل و خوێندنی ئێواران بەو بری ئەو پارەیەیە کە لێیان وەردەگیرێت بۆ هەر چوار سالێ خوێندن.
8- ئەو خوێندکارانەی داوای گواستنەوە دەکەن لە زانکۆمانەوە بۆ شوێنی تر، دەتوانن بەبێ ئەم مامەڵانە کارە پێویستەکانیان ڕایی بکەن و لەو شوێنەی بۆی دەچن بەَلیننامە و دەستەبەری تەواو بکەن، وە ئەو خوێندکارانەی بۆ زانکۆمان دێن ئەگەر ئەم کارانەیان کردبێت و وێنەیەکیان هاوپێچی مامەَلەی گواستنەوە
بێت دووبارەی پێویست نی یە.
9- بۆ باشتر ڕاییکردنی کارە پەیوەندیدارەکان بەم بابەتەوە، بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاگری فاکەَلتیەکان و سەرۆکی سکوڵ و بەشەکان لیژنەیەکی گشتی لەمبارەوە پێکدێنێت بە ئەندامێتی فەرمانبەری بەشە جیاوازەکان.