University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە شۆفێر و کارگوزارە

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین/بەشی سامانی ئاژەڵ لە قەڵادزێ ئاگاداری گشت فەرمانبەران لە دامەزراوە حکومییەکانی تری سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکاتەوە، زانکۆمان پێویستی بە گواستنەوەی دوو فەرمانبەر هەیە بەشێوەی (تەنسیب) بۆ کاری ( شۆفێر ، کارگوزار) بۆ بەشی سامانی ئاژەڵ لە کەمپەسی قەڵادزێ، هەر فەرمانبەرێک خوازیارە گواستنەوەی بۆ بکرێت پێوستە سەردانی بەشی سامانی ئاژەڵ بکات بەم مەرجانەی خوارەوە :

مەرجەکان :

١- پێویستە خوازیار فەرمانبەری ڕەسمی (میلاک) بێت لە دامەزراوە حکومییەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین .

٢- پێوستە خوازیار دوای گواستنەوەکەی پابەند بێت بە کاتی دەوام لە بەشی سامانی ئاژەڵ .

٣- پێویستە خوازیار لاری نەبوونی شوێنی کارکردنەکەی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت .

٤- زانکۆمان دەستکراوە دەبێت لە هەر بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گواستنەوەکە .  

٥- داواکاری بۆ گواستنەوە لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٦/١٠/٥ دەستپێدەکات، لە رۆژی پێنج شەممە ٢٠١٦/١٠/١٣ کۆتایی دێت .

 

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین/بەشی سامانی ئاژەڵ