University of Raparin Logo

زیادکرنی ئاشکرا بۆ بەکرێدانی زەوی زانکۆ بە مەبەستی بەکارهێنانی بۆ کاری کشتوکاڵی و چاندن

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری گشت ئارەزومەندێك دەکاتەوە، زانکۆمان هەڵدەستیت بە بەکرێدانی زەوی زانکۆ بە مەبەستی بەکارهێنانی بۆ کاری کشتوکاڵی و چاندن لەڕێگەی زیادکرنی ئاشکراوە، پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ژمارە (٣٢)ی ساڵی (١٩٨٦)، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (١٠٠٠٠) دە هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ڕۆژنامەکان دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندە .

 ١- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنماییەکان لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریەوە دەستپێدەكات تا ڕۆژێك پێش دەستپێکردنی زیادکردنەکە، کە لەڕێگەی ماڵپەڕی زانکۆمانەوە کۆتا ڕۆژ بڵاودەکرێتەوە.

٢- ماوەی دەستپێکردنی زیادکردن (٣٠) ڕۆژە، لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی .

٣- شوێنی زیادکردنەکە لە سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان/نهۆمی ژێر زەمینی دەبێت.

٤- ئەو کەسەی زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت دوای پەسەندکردن و سپاردنی کارەکە پێی، تەواوی کرێی ساڵانە تەسلیمی زانکۆمان دەکات و واژۆی گرێبەست دەکات لە ماوەی (٧) ڕۆژدا .

٥- بەشداربوو پێویستە عێراقی بێت، لەگەڵ خۆیدا وێنەیەک لە (ناسنامەی باری کەسی+ ڕەگەزنامەی عێراقی ) بهێنێت .

٦- بەشداربوو پێویستە ئەستۆپاکی باجی درامەت لەگەڵ خۆیدا بهێنێت کە هێچ قەرزداری حکومەت نیە .

٧- بەر لە دەستپێکردنی زیادکردنەکە بڕی (٢٠%) بارمتەی خەمڵێنراو لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆمان دابنێت .

٨- پێویستە ڕۆژێک بەر دەستپێکردنی زیادکردن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بکات بە مەبەستی وەرگرتنی لاری نەبوونی بەشداریکردن و وێنەیەک لە پێداویستییەکانی خاڵی ( ١ ، ٥ ، ٦ ، ٧ ) بهێنێت بۆ هەمان مەبەست .

٩- ئەگەر ڕۆژی زیادکردنەکە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.

١٠- بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت www.raparinuni.org وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە legalaffairs@raparinuni.org