University of Raparin Logo

دابەشکردنی بەشەناوخۆیی کوڕان و کچان لە زانکۆی ڕاپەڕین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری گشت خوێندکارانی نیشتەجێی دەرەوەی شار دەکاتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٦/١١/١٠ تاوەکو ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٢٠١٦/١١/١٥ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی به‌شه‌ناوخۆیی.
تێبینی / ڕۆژانه‌ کاتژمێر( ٩ بۆ ١ ) بەشەناوخۆیی دابه‌ش دەکرێت، جگە لە ڕۆژی هه‌ینی.

* پێداویستیه‌کان:
١ -دوو وێنه‌ی ڕەنگاوڕەنگ پشت سپی .
٢- سێ کۆپی ناسنامە ‌.
٣- یەک کۆپی کارتی زانیاری.
٤- پسوڵه ‌(وه‌صڵ) یان به‌ڵێننامه‌ی تایبه‌ت به‌کرێی به‌شه‌ناوخۆییه‌کان، که‌ له‌فاکه‌ڵتییه‌کان پڕده‌کرێته‌وه‌.
٥- هەر ژوورێکی بەشەناوخۆیی بۆ سێ خوێندکاره‌، لە کاتی داواکاری بۆ وەرگرتنی ژوور پێویسته‌ هه‌ر سێ خوێندکاره‌که‌ ئاماده‌بن.