University of Raparin Logo

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی ڕانیەوە

بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی گشتی رانیە ئاگاداری دڵسۆزان و هاوشاریانی شاری ڕانیە و دەوروبەری دەکاتەوە، بە مەبەستی پاراستن و نیشاندانی وێنە كۆنەكانی سنوری قەزای رانیە، هەڵدەستێ بە کردنەوەی پێشانگایەكی هەمیشە كراوە بۆ وێنە كۆنەكانی دەڤەرەکە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستی بە هاوكاری هاوشاریانی شارەکە هەیە، بۆیە هەركەسێك وێنەی كۆنی شارەکە و کەسایەتییە ناودارەکانی دەڤەرەکەی لای خۆی پاراستووە هاوکاریمان بکات بە پێدانی وێنەکان، هاوكاریکردنی ئەم پێشانگایە مایەی دڵسۆزی و بە ئەمەکییە بەرامبەر بە دەڤەرەکە .

سەرنج:
- پێویستە وێنەكان هی دەڤەرەکە و كەسایەتییە دیارەكانی ناوچەکە بن، یان ئەوانەی لە بوارێكدا خزمەتیان بە كۆمەڵگا كردوە و ئێستا لە ژیاندا نەماون.
- مێژووی وێنەكان هی ٣٠ ساڵ بەر لە ئێستا بێت .
- زانیاری پێویست لەگەڵ وێنەكان بهێنن، بۆئەوەی لەگەڵ وێنەكان كورتەیەكی زانیاریەكە بنوسرێت و ئەوەی تری لە كتێبخانە هەڵدەگیرێت بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێ زانیاری زیاتر وەربگرن.
- دوای ماوەیەک وێنەكان دەدرێنەوە بە خاوەنەكانیان، لەسەریان دەنوسرێت كە لە ئەرشیفی كێ وەرگیراون.
- پێشانگاكە بەردەوام كراوە دەبێت و پێشوازی لە میوانەکان دەكات.
- وێنەكان لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە هەڵدەسەنگێنرێن و دوای پەسەند کردنیان، لە پێشانگاكەدا نمایش دەکرێن.
- وێنەكان لە بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی گشتی رانیە وەردەگیرێن، ڕادەستی بەڕێوەبەری کتێبخانە دەكرێن.

بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی رانیە