University of Raparin Logo

ئاگارداییەک بۆ خوێندکارانی خوێندنی ئێواران لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت

فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت، کە دەوامی فەرمی خوێندن لە گشت بەشەکانی فاکەڵتی/خوێندنی ئێواران دەستیپێکردووەتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری گشت خوێندکاران/خوێندنی ئێواران دەکەینەوە،  کە لە رۆژی شەممەوە ڕێکەوتی (۱۹ /١١ /٢٠١٦) هەر خوێندکارێک ئامادەی هۆڵەکانی خوێندن نەبێت، بە نەهاتوو بۆی هەژمار دەکرێت و بەپێی ڕێنماییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت .

ڕاگرایەتی فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت