University of Raparin Logo

ئاگادارییەک بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین

زانکۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی، ئاگاداری گشت مامۆستایان (میلاک+گرێبەست)ی زانکۆمان دەکاتەوە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی بایۆمەتری تۆماری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٦/١١/٢٠ تا ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۱۲/۲۹ سەردانی بانکی مەرکەزی ڕانیە بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمەکە، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن، داواکارین مامۆستایانی زانکۆمان قەرەباڵخی لەسەر بانک دروست نەکەن .

 هەروەک پێشووتر ئاگاداری گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانمان کردبوو، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆمان بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئاراستەکردنی بانک

پێداویستییەکان:

١- مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاک: رەگەزنامەی باری شارستانی نوێکراوە یاخود کارتی نیشتمانی
٢- مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست: پاسپۆرت