زانکۆی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی دارایی ئاگاداری سەرجەم مامۆسایان و فەرمانبەران لە گشت فاکەڵتی و بەشی زانستی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆمان دەکاتەوە ، بە مەبەستی نوێکردنەوەی مامەڵەی تایبەت بە دەرماڵەی ( خێزانداری ، منداڵ ) پێویستە ئەم پێداویستیانەی لای خوارەوە بهێنن بۆ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی دابەشکردنی موچە ، تاکاتی ئامادەکردنی موچەی مانگی کانونی دووەم (۲۰۱۷/۱) بەپێچەوانەوە دوای ئەو بەروارە شایستەی وەرگرتنی ئەم دەرماڵەیە نابن لە ساڵی ۲۰۱۷ دا.
پێداویستییەکان :
۱- پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری خێزان، ژمارەی منداڵەکان (القیام الزوجی) لەلایەن داواکار، لەکاتی پێشکەشکردنی زانیاری هەڵە داواکار سزا دەدرێت بەپێی یاسا کارپێکراوەکان و مافی شایستەبوونی ئەم دەرماڵەیە لە دەست دەدەن .
۲- پێناسی باری شارستان هەردوولا و منداڵەکانی .
۳- دەرماڵەی منداڵ بۆ کوڕ و کچ تا تەمەنی ۱۸ ساڵی خەرج دەکرێت، وە تا تەمەنی ۲۲ ساڵی بەمەرجێک بەردەوام بێت لەسەر خوێندنی ئامادەیی، تا تەمەی ۲٦ ساڵی بەمەرجێک بەردەوام بێت لەسەر خوێندنی زانکۆیی و پەیمانگا باڵاکان ، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە خوێندکارەکە پشتگیری شوێنی خوێندنەکەی بهێنێت .
٤- بۆ کچی ماڵەوە لە کاتی دامەزراندن و شوکردندا دەبڕدرێت ، بەپێچەوانەوە پێویستە بەڵێننامەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی زانکۆمان هاوپێچ بکات .
٥- ئەگەر هاوسەری داواکار فەرمانبەری دامەزراوەیەکی حکومی بێت پێویستە پشتگیری فەرمانگەکەی بهێنێت کە دەرماڵەی هاوسەرگیری وەرناگرێت، بەڵام ئەگەر هاوسەری داواکار فەرمانبەری زانکۆ بێت پێویست بە هێنانی پشتگیری ناکات .
٦- مامۆستایان و فەرمانبەرانی فاکەڵتی و بەشە زانستییەکان پێویستە مامەڵەکانیان پێشکەشی هۆبەی ژمێریاری فەکەڵتی بکەن .