ئاگاداری خوێندکارانی گشت فاکەڵتی و کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆمان دەکەینەوە، کە دەوامی خوێندن لەزانکۆمان ئاساییەو لەکاتی ئامادەبوونی کەمترین رێژەی خوێندکاران وانە لەبەشەکان دەخوێندرێت. بۆیە ئاگاداری خوێندکارانی خۆشەویست دەکەینەوە کە پەیوەندی بەبەشەکانیانەوە بکەن و ئامادەی ھۆڵەکانی خوێندن بن، لەبەرامبەریشدا ھەر خوێندکارێک ئامادەی ھۆڵەکانی خوێندن نەبێت ئەوا بە نەھاتوو (غیاب) ھەژمار دەکرێت.
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین