ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/٢/۱۱، بەشی فیزیای لە کۆلێژی زانست زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێک بەناونیشانی (Physical Researches and Scientific Projects) لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ ئەنجامدەدات.
لە وێرکشۆپەکەدا چەندین توێژینەوە بەناونیشانی جیاواز لە بابەتەکانی فیزیا تاوتوێ دەکرێن و توێژەران میکانیزمی ئیشکردنیان دەخەنە ڕوو، هەر لەم ڕۆژدا چەند گروپێکی توێژینەوە لەسەر بابەتە پێشکەشکراوەکان پێکدەهێنرێن و هەوڵدەدرێت لە داهاتوێکی نزیکدا توێژینەوەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوبکرێنەوە.
هەروەک بۆ ئەم وێرکشۆپە چەندین پسپۆڕ و شارەزا لە زانکۆکانی (صلاح الدین، کۆیە، سلێمانی،سۆران) لەگەڵ چەند موشریف و مامۆستایەکی دەڤەری ڕاپەڕین بانگهێشت دەکرێن.