بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو فێرخوازانە دەکاتەوە كە ناوی خۆیان لە كۆرسی ئامادەكاری IELTS و بەهێزكردنی زمانی ئینگلیزی تۆمارکردووە، سبەی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١/١٨ كاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ تاقیكردنەوەی Placementـە لە بینای كۆلێژی زانست ـ نهۆمی یەكەم ـ هۆڵی چالاكییەكانی كۆلێژ.
تێبینی: دەبێت گشت فێرخوازان پێش كاتی دیاریكراو لە شوێنی تاقیكردنەوە ئامادە بن، تەواوی پێداوستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری زمان