University of Raparin Logo

زانكۆى كۆيە دوو كۆنفرانسى نێودەوڵەتى ئەنجامدەدات

ڕاگەیاندنی زانکۆ

ئاگاداری مامۆستايان و توێژەرانى زانكۆمان دەكەينەوە، زانكۆى كۆيە لە مانگى چوارى ئەمساڵدا دوو كۆنفرانسى نێودەوڵەتى ئەنجامدەدات، مامۆستایانی زانکۆ دەتوانن بە توێژینەوەکانیان  بەشداری کۆنفرانسەکە بکەن.

يەكەم: كۆنفرانسى نێودەوڵەتى "مەسعوود محەمەد"
زانكۆى كۆيە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى لەبارەى ئەديب و فەيلەسوف و بيرمەندى كورد مامۆستا مەسعوود محەمەد ئەنجامدەدات.
كاتى بەڕێوەچوونى كۆنفرانس : ڕۆژانی ( ١-٢)ی نيسانى ٢٠١٧
تەوەرەكان لە سايتى كۆنفرانس بخوێنەوە:
http://sites.koyauniversity.org/masoud-mohammad/

دووەم : كۆنفرانسى نێودەوڵەتى بەناونیشانی "كاريگەريیە ژينگەييەكانى پيشەسازى نەوت و گاز : هەرێمى كوردستان وەك نموونە"
زانكۆى كۆيە دووەمين كۆنفرانسى نێودەوڵەتى لە بوارى نەوت و گاز ساز دەكات لە مانگی نیسانی ساڵى ٢٠١٧ بە پاڵپشتى زانستی دەزگاى IEEEى نێودەوڵەتى و پاڵپشتى فەرمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى هەرێمی کوردستان .
كاتى بەڕێوەچوونى كۆنفرانس : ڕۆژانی (١٧ - ١٩)ى نیسانى ٢٠١٧
تەوەرەكان لە سايتى كۆنفرانس بخوێنەوە
http://sites.koyauniversity.org/eiogi-2017/home