University of Raparin Logo

ئاگاداری سەبارەت بە پشووی زستانە لەزانکۆی راپەڕین

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەرزەتی مەسیح و جەژنی سەری ساڵی زاینییەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێی (٢٠١٧) ئاڕاستەی سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویست و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات، هەروەک ئاگاداریان دەکاتەوە کە پشووی زستانە لەرۆژی (٢٥ /١٢ / ٢٠١٦)ەوە دەستپێدەکات تا رۆژی (٢ /١ / ٢٠١٧) واتە رۆژی ( ٢/ ١/ ٢٠١٧) دەوامی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

ھەروەھا ئاگاداری فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی و سەرجەم فاکەڵتی و کۆلێژەکانی زانکۆمان دەکەینەوە کە بۆ فەرمانبەران تەنیا رۆژانی (٢٥ / ١٢/ ٢٠١٦ و ١ / ١/ ٢٠١٧) پشوویان دەبێت و رۆژانی تر دەوامی ئاسایی دەبێت لەزانکۆمان.

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین